سەردانی شاندی بازرگانیی چین بۆ ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i418730-سەردانی_شاندی_بازرگانیی_چین_بۆ_ئێران
بە پێی ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانیی تاران، شاندێکی بازرگانیی چینی سەردانی ئێران دەکات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 10, 2023 12:09 Asia/Tehran
  • سەردانی شاندی بازرگانیی چین بۆ ئێران

بە پێی ڕاگەیاندنی ژووری بازرگانیی تاران، شاندێکی بازرگانیی چینی سەردانی ئێران دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن ، شاندێکی بازرگانیی ٤٥ کەسەی پارێزگای «جیلین» لە ڕۆژهەڵاتی چین بە مەبەستی ئاگاداربوون لە تواناو بارستایی کۆمپانیا بەرهەمهێنەرە ئێرانییەکان و بەرەوپێشبردنی ئاستی هاوکاریی بازرگانی-ئابووریی نێوان ئەو دوو وڵاتە سەردانی تاران دەکەن.

«حیسامەدین حەللاج» جێگری کاروباری نێودەوڵەتیی ژووری بازرگانیی تاران ئەم هەواڵەی ڕاگەیاند و وتیشی: ئەم گرووپە بازرگانییە لەسەر بانگهێشتی فەرمیی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کان و کشتوکاڵی تاران گەشتی ئێران دەکەن.

پێکهاتەی ئەم گروپە بازرگانییە ،داگری خاوەنکار و چالاکوانی ئابووری لە پیشەسازییەکانی خاوەن سوود لە پارێزگای جیلین و لە بوارەکانی پارچەی ئۆتۆمبێل، کشتوکاڵ و پیشەسازیی خۆراک، بەرهەمی تەندروستی و جوانکاری، جلوبەرگ و قوماش، پارچەی پیشەسازی و مۆبیلیاتە، کە بە مەبەستی دیدارو دانوستان لەگەڵ چالاکانی ئابووری لە پارێزگای تاران و ئەندامانی ژوورە بازرگانییەکان سەردانی تاران دەکەن.

بەپێی خشتەی ڕاگەیەندراو، ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو کۆنفرانسی بازرگانی بە ئامادەبوونی کاربەدەستانی ھەردووک وڵاتەکە بەڕێوەدەچێت.