لۆرەنس ڤیلکێرسۆن سەرۆکی نووسینگەی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا دانی نابەوەیدا کە ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی دۆڕاوە سەرەکییەکەی سناریۆی شەڕی دژ بە ئێران دەبن.
ژێدەرە هەواڵییەکان باسی شەڕ و پێکدادانی توند و لە مەودای سفری نێوان خەباتکارانی خۆڕاگری و ئەو هێزە سەربازییانەی ڕژێمی زایۆنی دەکەن کە خەریکی پێشڕەوی بەرەو بێنت جبەیل بوون.
خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق رایگەیاند بە درۆنی جەنگی سێ ئامانجی ستراتژیکی لە بەندەری «ام الرشراش» لە باشووری فەلەستینی داگیرکراوی پێکاوە.
وەزارەتی تەندرووستیی فەلەستین لە کەرتی غەززە رایگەیاند کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا سوپای ڕژێمی زایۆنی شەش جەنایەت و کوشتاری لە کەرتی غەززە ئەنجام داوە.
ئیسحاق بریک لیوای یەدەگی سوپای ڕژێمی زایۆنی ئێوارەی دوێنێ شەممە دانی نا بەوەیدا کە سوپای ئەم ڕژێمە خەریکی لاوازبوونە و هێزەکانی توانای پێشڕەوی لە لوبنانیان نییە.
ژێدەرە هەواڵییەکانی ڕژێمی زایۆنی باسی ئاگرکەوتنەوەیەکی سووکیان کردووە دوابەدوای هاویژرانی دوو گوڵڵەی ڕووناککەرەوە بەرەو شوێنی نیشتەجێبوونی بنیامین نەتنیاهووی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زیۆنی لە شاری قەیساریا.
فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ئۆردوگای ئەلبەریجیان بۆردومان کرد کە لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە هەڵکەوتووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی ڕابردوو وتی: لە ناوچەکەدا هاوبیروڕایی و نیگەرانیی هاوبەش لە ئارادایە سەبارەت بە هەڕەشە و مەترسییەکانی ڕژێمی زایۆنی کە کارتێکەر دەبێ لە سەر کۆنترۆڵ کردنی ماشێنی جەنگیی ڕژێمی زایۆنی.
نەیارانی نەتانیاهوو دوێنێ هەروەک هەفتەکانی ڕابردوو لە تلاڤیڤ ڕژانە سەر شەقامەکان و خوازیاری ئازادکرانی دەستبەسەرکراوانیان لە غەززە بوون.
سەرتیپ یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە چەن درۆنی جەنگی ئامانجێکی ستراتژیکیان لە ناوچەی امالرشراش (بەندری ئەیلات) لە فەلەستینی داگیرکراو کوتاوە.