ناسڕی کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە لە ئاراستەی دەست پێ بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و عەرەبستان باڵوێزخانەی ئێران لە ڕیازو کونسوڵخانەکەشی لە جەددە دەکرێنەوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هۆشداریی دایە هاوپەیمانی سعودی کە ئەگەر بێتو لە دانوستانەکانی ئاشتی کات بەفیڕۆ بدەن و بە خاوی بجوڵێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوو پەشیمانکەر دەبنەوە.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی وەزارەتی دەرەوەی عەرەبستان سەبارەت بە بووژاندنەوەی فەرمیانەی چالاکییە دیپلۆماسییەکانی لە سوریا، دیمەشقیش دەستبەجێ چالاکیی کونسوڵگەریی خۆی لە ڕیاز ڕاگەیاند.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ڕاگەیاندنی چوونی شاندی ئێران بۆ عەرەبستان بۆ کردنەوەی باڵوێزخانە و کونسوڵخانەی گشتیی ئێران وتی: هەوڵ دەدرێت بەر لە حەججی ئەمساڵ باڵوێزخانەکانی ئێران بکرێنەوە و کارا ببن.
ڕۆژنامەیەکی لوبنانی لە ڕاپۆرتێکدا نووسیویەتی؛ واژۆکرانی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عەرەبستان بۆ دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان، هەموو جیهانی توشی سەرسوڕمان کرد و ئەمریکای دۆش داماوو ڕژێمی زایۆنیی پەرۆش کرد.
«فەیسەل بن فەرحان» وەزیری دەرەوەی عەرەبستان ڕۆژی پێنج شەممە دووھەمی فڤریە سەردانی عێراقی کرد.
«فەیسەڵ بن فەرحان»، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان، ئاسۆی دانوستانەکانی نێوان ڕیاز و تارانی بە ڕوون هەڵسەنگاند و وتی: دانوستانەکان بۆ پەیوەندیی نزیکتر لەگەڵ ئێران بەردەوام دەکەین.
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە میانەی پێشوازیی «سەیید ئیحسان خاندوزی» وەزیری کاروباری ئابووری و دارایی ئێران گەیشتە تاران.
سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن پاشای سعودیەوە بانگهێشت کرا بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی وڵاتانی عەرەبی و چین کە بڕیارە مانگی داهاتوو لە ڕیاز بەڕێوە بچێت.
بڵاو بوونەوەی وێنەکانی پەیوەست بە بەرپاکرانی "هالۆوین" لە ڕیاز بە داکۆکیی دەستەی کات بەسەربردنی سعودیە شەپۆلێکی توڕەیی و گاڵتەجاڕیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەڵایساندووە.