سەنعا ڕیاز لە بارەی «وەڵام دانەوەی پەشیمانکەرو بەرپەرچدەر» ئاگادار دەکاتەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ڕۆژهەڵاتی_ناڤین-i418339-سەنعا_ڕیاز_لە_بارەی_وەڵام_دانەوەی_پەشیمانکەرو_بەرپەرچدەر_ئاگادار_دەکاتەوە
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هۆشداریی دایە هاوپەیمانی سعودی کە ئەگەر بێتو لە دانوستانەکانی ئاشتی کات بەفیڕۆ بدەن و بە خاوی بجوڵێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوو پەشیمانکەر دەبنەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 29, 2023 16:07 Asia/Tehran
  •  سەنعا ڕیاز لە بارەی «وەڵام دانەوەی پەشیمانکەرو  بەرپەرچدەر» ئاگادار دەکاتەوە

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن هۆشداریی دایە هاوپەیمانی سعودی کە ئەگەر بێتو لە دانوستانەکانی ئاشتی کات بەفیڕۆ بدەن و بە خاوی بجوڵێنەوە، ئەوا ڕووبەڕووی وەڵامێکی چاوەڕوان نەکراوو پەشیمانکەر دەبنەوە.

«یاسر ئەلحوری» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن جەختی کردەوە: ئەگەر سعودیە لە دانوستانەکاندا سیاسەتی هەنگاوێک بەرەو پێشەوە و دوو هەنگاو بۆ دواوە بگرێتەبەر، ئەوا سەنعاش بە سەرنجدانی فراوانکردنی بەرھەمە سەربازییەکانی ناوخۆی وڵات و ئامادە بوونی یەمەن لە ڕووی جەنگاوەرییەوە لە هەموو ئاستەکاندا ،بەدیل و بژاردەکانی خۆی دێنێتە مەیدانەوە.

ئەلحوری وتیشی: عەرەبستان خەریکی خۆدزینەوەو هەوڵدانە بۆ دەستخستنی کات و زەمەنی زیاتر لە بارەی ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانی لە بارەی دۆسیەی مرۆیی یەمەن و ئەگەر پابەندبوونێکی ڕوون و ئاشکرا نەبێت، دیارە عەرەبستان و ناوچەکەش بەهرەمەند نابن لە ئاسایش و سەقامگیری.

سکرتێری ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن ئاماژەی بەوەش دا: مامەڵەکردن لەگەڵ کاریگەرییەکانی دەستدرێژی بۆ سەر گەلی یەمەن و لێکۆڵینەوە لەم باەیەوە زۆر گرینگتر لە پێدانی قەرەبوو یان ئاوەدانکردنەوەیە، چونکو هەموو لایەنە ئەخلاقی و دەروونی و تەندروستی و ڕەھەندەکانی دیکەش لەخۆدەگرێت.