سەرۆک وەزیرانی عێراق و یاریدەری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی ڕێگاکانی پەرە پێ دانی ھاوکاری و ھاوبەشیی عێراقیان لەگەڵ ئەم دامەزراوە ناوچەییەدا تاوتوێ کرد.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی شەوی سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا چوونی نایاسایی «ئیسحاق ھێرتزۆگ» سەرۆکی ڕژێمی زایونیی بۆ مزگەوتی ئیبراھیمی لە شاری «ئەلخەلیل» لە باشووری کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئۆردۆن ئیدانە کرد.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی باسی بەرپاکرانی کۆبوونەوەی لوتکەیی ئەم ڕێکخراوەیەی کرد بە داخوازیی عەرەبستان بۆ لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی، تاوانی دڕندانەی ڕژێمی داگیرکەری زایونی لەمەڕ شەھید کردنی چوار لاوی فەلەستینیی لە «جنین» دا ئیدانە کرد.
ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئیسلامی تێکدرانی ماڵ و دامەزراوەکانی فەلەستینی بە ھۆی ڕژێمی زایونییەوە ئیدانە کرد.