رێبەری ڤاتیکەکانی جیهان ، دوای سەردانێکی سێ رۆژە ، عێراقی بەرەو ڤاتیکان بەجێهێشت.
«پاپا فرانسیس» ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان لە پاش گەییشتنی بە کۆشکی «سەلام»ی بەغدا لە وتارێکدا وێرای ستایش کردنی فرەئایینی و فرە کولتوری و فرە رەگەزی لەعێراق دا، ڕایگەیاند: گەلێک جار نوێژم بۆ عێراق کردووە و لە ئێستاش دا وەک نوێژخوێنێک سەردانی عێراقم کردووە.
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان، داوای لە کریستیانەکانی کوردستان و مامۆستایانی ئایینیی کردووە، لەسەردانەکەی رۆژی یەکشەممەی «پاپا فرانسیس» بۆ هەرێمی کوردستان، داوای لێ بکرێت تاوانەکانی ئەنفال و کیمیابارانی هەڵەبجە بە جینۆسایدکردنی کورد بناسێنێ.
«پاپا فرانسیس» پاپای ڤاتیکان و ڕابەری کاسۆلیکەکانی جیھان ئەمڕۆ بەیانی لە فڕۆکەخانەی «فیومیچینۆ»ی رۆمای پێیتەختی ئیتالیا بەرەو بەغدای پێتەختی عێراق وەرێکەوت و پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ئەم شارە.
«پاپا فرانسیس» بەر لە دەست پێکردنی گەشتەکەی بۆ عێراق لە توییتێکدا داوا لە شوێنکەوتووانی دەکات ھەتا بە دۆعای خێر بەڕێی بکەن.
«فۆئاد حسەین» وەزیری دهرهوهی عێراق رایگهیاند: سهردانهکهی «پاپا فرانسیس» بۆ عێراق ھەڵگری پهیامێکی ئاشتیانهیەو بە تایبەت دیداری لەگەڵ مەرجەعی باڵای شیعهکانی ئەم وڵاتە عێراق پەیوەندییەکی مێژووییە لهنێوان مهناره و ژامەکاندا.
«پاپا فڕانسیس» ئهمڕۆ ههینی پهیامێکدا ڕایگەیاند: چۆن سیمای منداڵانی سوریا و عێراق و یهمهن که باجی جهنگێکی قورس دهدهن، ویژدانهکان ناههژێنێت؟