ئافرەتێکی وەرزشوانی ئێرانی لە کێبەرکێیەکی جیھانی دا لە بواری تێکواندۆ میدالیای زێڕی مسۆگەر کرد.
فڕۆکەکانی جەنگییەکانی ڕووسیا جارێکی تر بنکەوبارەگای تیرۆریستانیان لە ئیدلبی سووریا بوردومان کردەوە.
موسەننا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پارتی و یەکێتی ھۆکاری سەرھەڵدانی قەیران لە ھەرێمی کوردستانن.
وەزیری کاروباری دەرەوەی ڕووسیا پشکی دۆلاری لە سات و سەودای ئەو وڵاتەدا ڕوولە کاڵ بوونەوە زانی.
وەزیری نەوتی عێراق: لەگەڵ چوار کۆمپانیای گەورە بە مەبەستی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم گرێبەست واژۆ کراوە.
ڕاپرسییەکان لە پاش کشانەوەی محەڕەم ئینجە دەربڕی سەرکەوتنی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە ھەمان خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەن.
ئەندامێکی باڵای کۆمەڵی دادگەری سەفەری ئەم دواییەی «عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی بۆ ھەرێمی کوردستانی بەرز نرخاند.
تێکڕای ھەواڵەکانی نیوەڕۆی ڕۆژی ھەینی لە کەناڵی ئاسمانیی سەحەر