-
هێرشی مووشەکی یەمەن بۆ سەر پێتەختی سعودیا
ئهیلوول 19, 2026 18:37سەرچاوە هەواڵییەکان باسی هێرشی مووشەکی و درۆنی یەمەن بۆ سەر ئامانجگەلێک لە ریازی پێتەختی عەرەبستان دەکەن. هێزە چەکدارەکانی یەمەن فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی مەلیک خالید لە ریازیان کردە ئامانج. دوابەدوای ئەو هێرشە دووکەڵێکی خەست لە نزیک فڕۆکەخانەی ریاز هەستایەوە.
-
عەراقچی: جیهان پێویستی بە هەڵگەڕانەوەیەکی بنەڕەتی هەیە بەرەو بوژاندنەوەی دادپەروەری و سەربەستی مرۆیی
ئهیلوول 19, 2026 18:02وەزیری دەرەوەی ئێران بە ڕەخنە لە تەشەنەسەندنی شەڕ و دەستوەردان لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، جەختی کرد لەسەر پێویستی گۆڕینی ئەم پرۆسەیە و هەنگاونان بەرەو گەشەپێدان و دادپەروەری و ئاشتیی پاوەجێ کردەوە.
-
ڕەزا نەجەفی: ئەنجومەنی ئاسایش هێرشکرانە سەر دامودەزگا ئەتۆمییەکان بە هەند بگرێت
ئهیلوول 18, 2026 15:28نوێنەری ئێران لە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی خوازیاری هەنگاوی خێرای کۆمەڵگەی جیهانی بوو بۆ ڕێگریکردن لە پەلاماردران یان هەڕەشەی هێرشکردنە سەر دامودەزگە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکان.
-
مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیدایانی ئێران
ئهیلوول 18, 2026 13:28مانۆڕی ٣١٣ هەزار کەسیی گیانفیداکانی ئێران بە بەشداری گرووپە جەماورییەکان ئەمڕۆ لە تاران بەڕێوە چوو. مانۆری سێ سەد و سێزدە هەزار کەسی گیان فدا کانی ئێران ئەمڕۆ بە بەشداری خەڵکی گیانفدای ئێران بەڕێوەچوو. شارومەندانی ئێرانی بەشدار لەم مانۆڕە دەڵێن تا دوایین دڵۆپی خوێنیان خۆڕادەگری دەکەن لە پێناو پاراستنی نیشتمانیان.
-
دیدار و وتووێژی بافڵ تاڵەبانی و سەرلەشکەر موحسین ڕەزایی
ئهیلوول 17, 2026 18:57لە دیداری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی ئێراق و بەڕێوەبەری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێراندا، جەخت کرا لەسەر پێویستیی پتەوتر و قووڵتر کردنی هاوکاریی ئابووری و ئەمنی و دەستەبەرکردنی ئاسایشی سنوورە هاوبەشەکان.
-
سەردار ئیبنیڕەزا: تەکنۆلۆژیای بەرەڤانیی پێشکەوتووی ئێران ئەمریکای تووشی کێشە کرد
ئهیلوول 17, 2026 18:11بەرپرسی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی شەڕی ئەم دواییەدا، تەکنۆلۆژیای پێشکەوتووی مووشەکی و درۆنیی ئێران هەموو سیستەمەکان و کەرەستەی جەنگیی مۆدێڕنی ئەمریکلایی تووشی کێشە کردووە.
-
ئامادەیی چین بۆ پەرەپێدانی هاوکاری لەگەڵ ئێران
ئهیلوول 17, 2026 08:17وەزیری دەرەوەی چین لە دیداری عەراقچی هاوشانی ئێرانیی خۆی، پێیداگرت لە سەر ئەوەی کە وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی لەگەڵ تاران و وتووێژ لە پێناو پاراستنی ماف و بەرژەوەندییەکانی ئێران.
-
بەردەوامیی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە و هەڵکشانی ژماری شەهیدان
ئهیلوول 16, 2026 18:23داڕمانی باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی شەش نهۆمی لە کەرتی غەززە کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە زیانی قورسی پێگەیشتبوو، بووە هۆی کوژرانی ٢٠ فەلەستینی بە پێنج منداڵیشەوە، دەیان کەسیش بێسەروشوێن بوونە.
-
ئەرتەش و سپا؛ یەکپارچە بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی_ زایۆنی
ئهیلوول 15, 2026 11:28هەر دوو وتەبێژەکەی ئەرتەشی ئێران و سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا جەختیان کرد لەسەر یەکگرتوویی و یەکپارچەبوونی هێزە چەکدارەکانی ئێران بەرامبەر بە دوژمنی ئەمریکایی- زایۆنی.
-
دیداری سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران؛ کوردستانی عێراق ڕێگە ناداتە هیچ هەڕەشەیەکی دژی ئێران
ئهیلوول 15, 2026 18:28سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی پێکهاتوو لە کاربەدەستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان گەیشتە تاران.