ئیمارات و سووریا دوای ١٠ ساڵ یەکەم گرێبەستی ھاوکارییان لەبواری دامەزراندنی ھێزگە لە ڕیفی دیمەشق دا واژۆ کرد.
ھێزەکانی «حەشدی شەعبی»ی عێراق لە ھەڵمەتێکدا ھەوڵی تیرۆریستە تەکفیرییەکانی داعشیان بۆ تەقاندنەوەی تاوەرەکانی کارەبا لە پارێزگای «سەلاحەددین» پوچەڵ کردەوە.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق وتی: وەزارەتی کارەبای عێراق بۆ تۆکمەکردنی پرۆژەی نووساندنی کارەبای ئەم وڵاتە بە تورکیاو ئۆردۆن و وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ھاوکاریی کەنداوی فارس، ھەوڵ دەدات.
سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دانیشتنێکی تایبەتیی ئاسایشتی دا سەبارەت بە ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لەم وڵاتە، داوای لە ھێزەکانی ئاسایشت و ھەواڵگری کرد کە بۆ بەرنگار بوونەوەی ئەو دیاردەیە لە سەر ھەست بن.
ئەندامێکی لێژنەی ئاسایشت و بەرەڤانیی پەرلەمانی عێراق باسی پەرەسەندنی ھێرشی سەر تاوەرەکانی کارەبا لەم وڵاتەی کرد.
«حەشدی شەعبی» باسی دەستپێکی ھەڵمەتی ھاوبەشی ئەم تاقمەو سوپای عێراق سەبارەت بە پشکنین و دابین کردنی ئاسایشتی باکووری ناوچەی «جەلەولا»ی کرد.
ھەواڵدەریی فەرەنسا ڕایگەیاند: ئەمریکا بەخشینی بایکۆتەکانی عێراقی لە بارەی ھاوردەکردنی گاز لە ئێرانەوە بۆ ماوەی چوار مانگ درێژ کردەوە.
کۆمەڵێک لە سکاڵامەندانی عێراقی بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە نوقسانیی خزمەتگوزاری، سێ دامەزراوەی دەوڵەتیی پارێزگای دیالە لە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتەیان داخست.
سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا باسی بەرنامەی دەوڵەتی ئەم وڵاتەی کردووە بۆ وەڕێ خستنی ھێڵی بەرھەمھێنانی ترۆمبیلی کارەبایی.
عێراق بڕێک کارەبا لە تورکیا دەکڕێت و تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان و عێراق بە تورکیا دەبەسترێتەوە.