-
کارناسێکی کورد: دەنگی کوردەکانی تورکیا بە یەکێک لەو هۆکارە گرنگانە دادەنرێت کە دەتوانێت لە بەرژەوەندیی کلیچدارئۆغڵو کاریگەر بێت
May 14, 2023 13:12د.سیامەک کاکایی شارەزای کاروباری تورکیا پەیوەست بە کاریگەریی دەنگی کوردانی تورکیا لەمەڕ دیاری کرانی چارەنووسی ھەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆی تورکیا ڕایگەیاندووە:دەنگی کوردەکانی تورکیا بە یەکێک لەو هۆکارە گرنگانە دادەنرێت کە دەتوانێت لە بەرژەوەندیی کلیچدارئۆغڵو کاریگەر بێت.
-
چاوشئۆغڵو: تۆمەتی دەستوەردانی ڕووسیا لە هەڵبژاردنەکانی تورکیا ڕاست نییە و نادادپەروەرانەیە
May 14, 2023 09:21وەزیری دەرەوەی تورکیا لێدوانەکانی ئۆپۆزسیۆن له بارەی دەستوەردانی ڕووسیا له هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەی به درۆ و نادادپەروەرانە ناوبرد.
-
ڕاپرسییەکان لە تورکیا دەربڕی سەرکەوتنی کاندیدەکەی ئۆپۆزیسیۆنن
May 13, 2023 20:02ڕاپرسییەکان لە پاش کشانەوەی محەڕەم ئینجە دەربڕی سەرکەوتنی کاندیدی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لە ھەمان خولی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتیی ئەم وڵاتەن.
-
ھەڵکشانی ئەگەری سەرکەوتنی ڕکابەرەکەی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی تورکیادا
May 13, 2023 02:09دوایین ڕاپرسی کە لە تورکیا ئەنجام دراوە، کاندیدی ئۆپۆزسیۆنی وەک براوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە قۆناغی یەکەمدا ناساندووە.
-
دوایین گۆڕانکاری لە ھەڵبژاردنەکانی تورکیا
May 12, 2023 16:13محەڕەم ئینجە بەربژاری سەربەخۆی پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە لایەن پارتی «مەملەکەت»یش پشتیوانیی لێ دەکرێت،لە سەروبەندی بەرپا کرانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەی کشانەوەی خۆی لە ململانێی ئەم ھەڵبژاردنانە ڕاگەیاند.
-
پلانی کلیچدارئۆغڵو بۆ زیندووکردنەوەی ڕێگای ئاوریشم
May 08, 2023 18:53سەرۆکی پارتی کۆماری گەل و کاندیدی سەرۆکایەتیی تورکیا جێبەجێکردنی پلانی بووژاندنەوەی ڕێگای ئاوریشمی لە ئەگەری سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
-
لێدوانی هەڵبژاردنی ئەردۆغان: ڕێگە بە دابەشبوونی تورکیا نادەین
May 08, 2023 12:46«ڕەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە وتارێکی هەڵبژاردندا لە ئەستەمۆڵ ڕایگەیاند، ڕێگە نادات ڕکابەرەکانی تورکیا بە هەڵبژاردن دابەش بکەن.
-
جەختکردنەوەی ئەردۆغان لەسەر بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنی دەستوەردەرانەی سوپای تورکیا
May 06, 2023 21:22سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لە بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنە دەستوەردەرانەی سوپای تورکیا کردەوە.
-
لە ھەولێر ھەڵبژاردنی تورکیا دەستی پێ کرد
May 05, 2023 14:52بەیانیی ئەمڕۆ هەینی لە کونسوڵخانەی تورکیا لە هەولێر پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەستی پێ کرد.
-
کلیچدارئۆغڵو لە ئەردۆغان وەپێش کەوت
May 05, 2023 11:12کۆمپانیای ڕاپرسی "ORC"؛ ئەنجامی دوایین ڕاپرسیی هەڵبژاردنەکانی تورکیای بڵاوکردەوەو بەپێی ئەو ڕاپرسییه ڕکابەری سەرەکیی ئەردۆغان له هەڵبژاردنەکان دا لێی وەپێش کەوتووە.