«کیم جۆنگ ئون» سەرۆکی کۆریای باکور لە پەیامێکدا بۆ «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا هیوای ئەوەی دەربڕی کە دیمەشق بتوانێت بەسەر ئەو وێرانکارییەدا زاڵ ببێت کە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی ئەم دواییەوە توشی ھاتوون.
کۆریای باکوور لە کاژێرەکانی سەرەتای ساڵی نوێدا موشەکێکی بالیستیکی کورت مەودای تەقاند.
سکرتێری پارتی دەسەڵاتداری «کرێکار»ی کۆریای باکوور، لە کاردانەوە بە مەشقی سەربازیی نێوان کۆریای باشوور و ئەمریکا، هەڕەشەی بەکارھێنانی چەکی ناڤۆکیی لەم دوو وڵاتە کرد.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە وەڵامی پێنجەمین تاقیکردنەوەی مووشەکیی کۆریای باکوور لە هەفتەی ڕابردوودا داوای کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد لەم بارەیەوە.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند: سکرتێری گشتیی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش لەڕادەبەدەر نیگەرانە لە گۆڕانکاری لە سیاسەتە ئەتۆمییەکانی کۆریای باکوور.
ڕێبەری کۆریای باکووری وشداری دایە ئەمریکا، پیونگ یانگ ئامادەی شەڕ لەگەڵ ئەمریکایە.
باڵوێزی کۆریای باکووری لە مۆسکۆ ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە، پیونگ یانگ سەربەخۆیی ھەردووک کۆماری «دۆنتێسک»و «لۆھانێسک» بە فەرمی دەناسێت.
ھەواڵدەریی ناوەندیی کۆریای باکوور (KCNA) سەر لە بەیانیی یەکشەممە رایگەیاند ، ئەم وڵاتە لە ژێر چاوەدێریی کیم جونگ ئوون رێبەری کۆریای باکوور سیستمێکی موشەکیی بالستیکیی کورت مەودای نوێی تاقی کردووەتەوە .
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی کانوونی دووەمی 2022، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند، کۆریای باکوور بۆ جاری حەوتەم لەم مانگەدا تاقیکردنەوەی دوو موشەکی دیکەی ئەنجامدا.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای کۆریای باشوور بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند، کۆریای باکوور دوو مووشەکی هەڵداوە کە پێدەچێت بالیستی کورت مەودا بێت.