وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە بۆنەی کۆچی دوایی باڵوێزی پێشووی فەلەستین لە ئێران، سەرەخۆشی خۆی دەربڕی.
«لوسیل ڕاندۆن»، بەتەمەنترین مرۆڤی ناسراوی جیهان و ڕاهیبی فەرەنسی ناسراو بە خوشکە ئەندرێ، لە تەمەنی ١١٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
«جیانگ زەمین» سەرۆک کۆماری پێشووی چین و سکرتێری گشتیی پێشووتری پارتی کۆمۆنیستی چین لە تەمەنی ٩٦ ساڵی دا ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
مامۆستا «ھوشەنگی ئیبتیھاج» ناسراو بە «سایە» شاعیرو لێکۆڵەری ناوداری ئێرانی لە تەمەنی ٩٤ ساڵان دا کۆچی دوایی کرد.
«موحەممەد سنوسی بارکیندۆ» سکرتێری گشتیی وڵاتانی بنێری نەوت «ئۆپێک» دوای ساڵانێکی دوورودرێژ لە بوارە جۆربەجۆرەکانی پیشەسازیی نەوت، شەوی ڕابردوو لە تەمەنی ٦٣ ساڵان دا کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە چواردەی جۆزەردان ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی حەزرەتی ئایەتوڵڵا عوزما خامەنەیی بە بۆنەی سی و سێھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە) وتارێک ئاراستە دەکات کە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە میدیاکانی ئێران دا بڵاو دەبێتەوە.
ئەمڕۆ شەممە چواردەی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠١ی کۆچیی ھەتاوی و چوارەمی زیقەعدەی ساڵی ١٤٤٣ی کۆچیی مانگی و چوارەمی ژوئەنی ساڵی ٢٠٢٢ی زایینی ڕێککەوتە لەگەڵ ساڵگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی (رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ئایەتوڵڵا «موحەممەد موحەممەدی ڕەی شەھری» نوێنەری تاران لە خولی پێنجەمی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری و سەرپەرشتی گڵکۆی پیرۆزی حەزرەتی عەبدولعەزیم حەسەنی(ع) کۆچی دوایی کرد.
سەیید «عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە پەیامێکدا کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا عوزما «سافیی گوڵپایەگانی»ی سەرەخۆشیی کردو ژیانئاوایی بەڕێزیانی بە کارەساتێکی گەورەو پڕلەجەخار زانی بۆ موسڵمانان.
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە «تاریق حەرب» پارێزکاری ھەڵکەوتەو پیاوی یاسای عێراق لە تەمەنی ٧٨ ساڵی دا کۆچی دوایی کرد.