بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان کۆچی دوایی کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/باشه_بزانی-i414461-بەتەمەنترین_مرۆڤی_جیهان_کۆچی_دوایی_کرد
«لوسیل ڕاندۆن»، بەتەمەنترین مرۆڤی ناسراوی جیهان و ڕاهیبی فەرەنسی ناسراو بە خوشکە ئەندرێ، لە تەمەنی ١١٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 21, 2023 06:20 Asia/Tehran
  • بەتەمەنترین مرۆڤی جیهان کۆچی دوایی کرد

«لوسیل ڕاندۆن»، بەتەمەنترین مرۆڤی ناسراوی جیهان و ڕاهیبی فەرەنسی ناسراو بە خوشکە ئەندرێ، لە تەمەنی ١١٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران؛ میدیاکانی فەرەنسا وایان بڵاوکردەوە، خوشکە ئەندرێ کە تەنها مانگێک ما بوو بۆ ئەوەی تەمەنی ببێتە ١١٩ ساڵ، ڕۆژی هەینی لە خانەی بەساڵاچووان گیانی لەدەستدا.

«لوسیل ڕاندۆن» ڕەچەی جیهانیی گینێسی وەک بەتەمەنترین کەسی زیندوو لە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردوودا دوای مردنی کێن «تاناکای ژاپۆنی» لە تەمەنی 119دا شکاند بوو.

لەگەڵ کۆچی دوایی ڕاهیبی 118ساڵانی فەرەنسی، کتێبی گینێس ژنێکی ئیسپانی تەمەن 115 ساڵی وەک بەتەمەنترین کەسی زیندوو لە جیهاندا ناساندووە.