تیپی تۆپی پێی کەناراوەکانی ئێران لە یەکەم ڕۆژی قۆناخی گروپیی جامی نێوان کیشوەرەکانی تۆپی پێی کەناراوەکان توانی بە دەرەنجامێکی گۆڵ لە پاراگۆئە بباتەوە.
"محەمەد موبین عەزیمی"، زۆرانبازی کورد کە هاوڕێ لەگەڵ هەڵبژاردەی نیشتیمانیی زۆرانی ئازادی ئێران بەشداریی کێبەرکێکانی جامی "دیمیتری کرکین" لە ڕووسیای کرد بوو، توانی میدالیای زێڕی کێشی ٩٢ کیلۆگرامی ئەم کێبەرکێیە بەدەست بهێنێت.
تیپی باڵەی کوڕانی لاوی ئێران لە ڕیزبەندیی فیدراسیۆنی باڵەی جیهانیدا چوار پلە بەرزبووەوە و پلەی هەشتەمی ڕیزبەندییەکەی بەدەستهێنا.
دوازدەهەمین کێبەرکێی جیهانیی کاراتەی لاوان بە بەشداریی تیپی نیشتمانیی کاراتەی لاوانی ئێران لە شاری کۆنیای تورکیا خەریکە بەڕێوە دەچێت.
دوانزەهەمین خولی کێبەرکێی کاراتەی پاڵەوانێتیی تازەلاوان و لاوانی ژێر ٢١ساڵی کچان و کوڕانی جیھان بە بەشداریی تیپی نیشتیمانیی کاراتەی لاوانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری قۆنیای تورکیا دەستی پێ کرد.
یاریزانانی شەترەنجی ئێران لە کێبەرکێی ستانداردی پاڵەوانەتیی ھەموو ڕیزێکی تەمەنی ئاسیا میدالیایایەکی زێڕ، دوو زیو و میدالیایەکی برۆنزیان بردەوە.
کچانی ئێران لە کێبەرکێکانی ڕاکردنی پاڵەوانەتیی تازەلاوانی ئاسیا توانییان دوو میدالیا ببەنەوە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، بایکۆتە وەرزشییەکانی دوای شەڕی ئۆکرانیای بە هۆکاری کاڵ بوونەوەی بانگەشەکانی موستەکبیران و شوێنکەوتووانیان سەبارەت بە تێوەنەگلاندنی وەرزش بە سیاسەتەوە زانی.
تیپی دوو کەسیی شەترەنجی نابیسایانی ئێران لە کێبەرکێی جیھانی پۆڵۆنیادا پلەی پاڵەوانەتیی مسۆگەر کرد.
تیپی ئێران بووبە جێگری پاڵەوانی بەشی بلیتس «بە بروسکە»ی کێبەرکێکانی شەترەنجی خوێندکارانی جیھان.