وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاندووە: بەغدا داوای ١٣٠ ھەزار بەرمیل نەوتی لە ھەرێم کردووەو کەچی ھەرێم ڕادەستی نەکردووە.
ئەندامێکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق پارتیی بەوە تۆمەتبار کردووە کە لە ئێستاش دا لە سەر ھەمان ڕێبازی تاکڕەوانەی خۆی و بەتەنیا بڕیاردان بۆ ھەرێمی کوردستان دەڕوات.
حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە کە داوامان لە دەوڵەتی بەغدا کردووە کە فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش وەک فەرمانبەرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق لەکاتی خۆی داو ھەموو مانگێک موچە وەربگرن.
ھۆسیار عەبدوڵڵا نوێنەری پێشووی پەرلەمان ڕەخنە لە کەڵکاژۆیی کاربەدەستانی ھەرێم لە پرسی موچە دەگرێت.
دەروازەی سنووریی کێلەشین لە ناوچەی سیدەکان لەنێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ھەرێمی کوردستانی عێراق دەکرێتەوە.
ئەندامێکی ھاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق وشداری دا لە پەسەندکرانی یاسایەکی نەوت و گاز کە لە پلەی یەکەم دا بە قازانجی ھەرێمی کوردستان بێت.
لە سەر سکاڵایەکی کامیلی حاجی عەلی فەرمانی دەستگیر کردن بۆ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری بزوتنەوەی ئیسلامیی کوردستانی عێراق دەرچوو.
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سنووری پەروێزخان دەروازەیەکی نوێ بەناوی تیلەکۆ دەکرێتەوە.
وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیوەست بەپرسی ھەڵبژاردن لە ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: دەرگامان کراوەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ ھەموو لایەنەکاندا گفتوگۆ بکەین.
لە تیرۆرەوە ھەتا زیندان سزای ھەندێک لە ڕۆژنامەوانانە لە ھەرێمی کوردستان