«مەھدی شوشتەری» سهرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی لهگهڵ «موحەممەد سەعید عەلی» وهزیری رۆشنبیری و لاوانی ههرێمی کوردستان دیدارو وتووێژی کرد.
کۆمەڵە کتێبی "حەکایەتەکانی مەڵبەندی ئێمە" نوێترین بەرهەمی کورش ئەمینی بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دەستی خوێنەران.
یانزە کەس لە ھاریکارانی سروشت و نمونە نیشتیمانییەکانی بەشی کشت و کاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی شارستانی جوانڕۆ ڕۆژی چوارشەممە لە ئاھەنگێکدا بە ئامادە بوونی قایم قام لە ھۆڵی کۆبوونەوەکانی قایم قامەتیی ئەم شارستانە ڕێزیان لێ گیرا.
فەرمانداری سەوڵاوا راگەیاند : ڕێوڕەسمی زەماوەندی پیرشالیار لە هەورامان بە هۆی تەشەنەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێوەناچێت .
پێشانگای هاوبەشی فۆتۆگرافی بە ناونیشانی "هەورامان،داوێنی ئاسمان" بە هەوڵی کۆمیسیۆنی نەتەوەیی یۆنسکۆ ـ ئێران، لە شاری تاران بەڕێوەچوو.
ساڵانێکە رێکخراوی جیھانیی گەشتیاری رۆژی 27 ی ئەیلوولی بە ناوی رۆژی جیھانیی گەشتیاری ناودێر کردووە .
بە ئامادەبوونی نوێنەری تایبەتی یۆنسکۆ بۆ خوێندنەوەی دۆسیەی هەورامان و بەراوردکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو بابەتە، کاری هەڵسەنگاندنەکە کۆتایی پێهات و مانگی گوڵانی 1400(2021) لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی لە سەر دەدرێت.
یاریدەری وەزیری کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی ئێران لە سەر پێویستیی تۆمار کرانی ناوچەی «ھەورامان» لە ڕۆژئاوای ئێران وەک کەلەپوورێکی جیھانی پێی داگرت.