«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق لە وتارێکدا لەدیداری سلێمانی رایگەیاند: دوو رۆژ لەمەوبەر رێککەوتین ھەڵەبجە بکەینە پارێزگا، ئەمە کەمترین شتە پێشکەش بە قوربانیانی ئەم شارەی دەکەین.
ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە و پڕۆژەیاسای بودجەی 2023، 2024 و 2025 پەسەندکرد و رەوانەی پەرلەمانی کرد بەمەبەستی پەسەندکردنی، هاوکات ئەنجومەنی وەزیران رێکارە کارگێڕییەکانی بۆ بە پارێزگاکردنی ھەڵەبجەشی پەسەندکرد و وەک 19هەمین پارێزگای عێراق ناساندی.
ژمارەیەک لەچین و توێژەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ئێوارەی ڕۆژی شەممە لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ناڕەزایەتی خۆیانیان بەرامبەر بەخراپی بارودۆخی پارێزگاکەیان دەربڕی و رایانگەیاند: رۆژی 14ی ئەم مانگە خۆپیشاندان دەست پێ دەکەن و بەهەموو شێوەیەکیش بایکۆتی سی و پێنجەمین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەیان دەکەن.
کشتوکاڵی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ڤیستیڤاڵی هەنار لەم پارێزگایەی ھەرێمی کوردستانی عێراق بە ٩٥٠ ملیۆن دینار فرۆشەوە کۆتایی پێ هات.
شەوی ڕابردوو لە ناوچەی شارەزووری ھەرێمی کوردستان ھەست بە ڕوودانی بوومەلەرزە کرا.
پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند خەڵکی هەڵەبجە هەرگیز قوربانیدانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەلی ئێران لەبیر ناکەن و هەمیشە سوپاسگوزاری میللەتی ئێرانین.
پارێزگاری کوردستان لە سەفەر بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، لەسەر ئامادەیی بۆ گەشەی پێوەندی فەرهەنگی و ئابووری لەگەڵ لایەنی هەرێم، جەختی کردەوە.
«حهمهی حهمهسهعید» وهزیری رۆشنبیری و لاوانی حکومهتی ههرێمی کوردستان، ڕۆژی پێنجشهممه لهڕێگهی پهیوهندییهکی تهلهفۆنیهوه، «ئیسماعیل بێشکچی» بانگهێشت کرد بۆ سهردانیکردنی ههڵهبجه و ههورامان و بهسهرکردنهوهی مۆنۆمێنتی شههیدان.
دانیشتنی ھاوبەشی سێ قۆڵیی زانکۆکانی ڕازیی کرماشان لە ڕۆژئاوای ئێران و سلێمانی و ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان لە بواری توێژینەوەی ڕۆشنبیری، زانستی و وەرزشی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوە چوو.
کۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە لە رۆژی جیهانیی ونبواندا پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: تائێستاش کێشە و گرفتەکانی بەردەم پرۆسەی گەڕان بەدوای چارەنووسی ونبواندا چارەسەر نەکراون و دەیان منداڵیش کە لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە لە کەس و کاریان دابڕاون، چارەنوسیان نادیارە.