پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه به‌رواری 21ی ئایاری 2022ی زایینی به‌ڕێز «لوقمان عەبدولقادر» سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی قوربانیای کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و چه‌ند ئه‌ندامێکی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له بینای سه‌رکونسوڵگه‌ری چاویان به دکتۆر «مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی که‌وت.
پێش نێوه‌ڕۆی رۆژی پێنجشه‌مه به‌رواری 5ی ئایاری 2022ی زاینی یه‌که‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تیی بازرگانی – پیشه‌سازیی ده‌ستی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی دکتۆر«مه‌هدی شوشته‌ری» سه‌رکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران له سلێمانی و کۆمەڵێک لە کاربەدەستان و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
سەرپەرشتی کەلەپووری فەرھەنگی، پیشەی دەستی و گەشتکاریی پارێزگای ئیلام لە ڕۆژئاوای ئێران باسی بەرپاکرانی پیشانگای پیشە دەستیەکانی ھونەرمەندانی ئەم پارێزگایەی کرد لە شاری ھەڵەبجەی ھەرێمی کوردستان.
پێشانگای پیشە دەستییەکانی پارێزگای کوردستان لە هەڵەبجە دەکرێتەوە
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە باسی ئەوەی کردووە کە ، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزیری پلاندانانی ڕاسپاردووە ھەتا بەزووترین کات ڕێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە تەواوبکرێن و کۆدی تایبەتی وەکو پارێزگای نۆزدەیەمینی عێراق بدرێتێ.
سەرۆک کۆماری عێراق بە بۆنەی ساڵگەڕی کیمیابارانی ھەڵەبجە ڕایگەیاند: ئەم تاوانە ھێمای کوێرەوەریی کوردان و تەواوی جەماوەری عێراقە.
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سی و چوارەمین ساڵھاتی کیمیابارانی ھەڵەبجەدا ڕایگەیاند: نەک ھەر چەکی کیمیایی بەڵکو ھەر جۆرە چەکێک لە ھەمبەر خواستی گەلی عێراق شکست دێنێ.
پەڕلەمانی فەڕەنسا ئەو پڕۆژە بڕیارەی پەسەند نەکرد، کە کۆمەڵکوژی و ئەنفالی کوردی بە جینۆساید ئەناساند و چاودێرێکی سیاسی دەڵێت: “دەرکەوت پرسی ناساندنی جینۆسایدی کوردستان لە ئەجندای سیاسی کورددا ئەولەویەتی نیە”.
وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشنیاری ئەوەی کردووە کە زاراوەی هەورامی بخرێتە نێو پرۆگرامی خوێندنەوە.
34هەمین ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت لە مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەلایەن کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجەو تۆڕی ڕێکخراوەکانی هەڵەبجە بە هەما هەنگی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا.