لەدوای دانانی ناوی سوپای پاسداران لە لیستی تێڕۆری یەکێتی ئەوڕووپا ، کاربەدەستانی ئێران کاردانەوەی توندیان هەبوو.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ «تۆبیاس بیلسترۆم»ی هاوتا سویدییەکەی وتی: ئەوروپییەکان پێناوداری هەوڵەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامین لە شەڕی دژ بە تیرۆر.
وەزارەتی بەرەڤانی و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ھەنگاوەکەی پەرلەمانی ئەورووپا لەمەڕ بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئیدانە کرد.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی کردەوەی یەکێتیی ئەورووپای لەمەڕ دانانی ناوی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی لەنێو لیستی خۆی وتەنی ڕێکخراوه تیرۆریستییەکانی ئەم یەکێتییە بە هەنگاوێکی دۆش داماوانە زانی.
«حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە توییتێکدا دیداری لەگەڵ «جۆزێپ بۆرێل» نوێنەری باڵاو بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپای بە ڕاشکاوانە، دۆستانە و بنیاتنەر وەسف کرد.
سەرۆکی لێژنەی بازرگانیی پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا دەبێ لەسەر یاسای دابەزینی نرخی نەوت لە ڕێکخراوی بازرگانیی جیهانی سکاڵا دژی ئەمەریکا تۆمار بکات.
«موحسین نەزیری ئەسڵ» باڵوێزو نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە ڤیەننا، بڕیارنامەی دژە ئێرانیی ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ڕەتکردەوە و وتی: ئامانجە سیاسییەکانی دامەزرێنەرانی ئەم بڕیارنامە دژە ئێرانیە بەدی نایەت.
تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی یەکێتیی ئەورووپا لەمەڕ ئیدانەی پەیوەست بوونی بەشی تورک نشینی قوبریس وەک ئەندامی چاودێری ڕێکخراوەی وڵاتانی تورک زمان کاردانەوەی پیشان دا.
سیاسەتی یەکێتی ئەوروپا لە جەنگی ئۆکرانیا لەلایەن ژمارەیەک ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپاوە ڕەخنەی لێ گیرا.
سەرۆکی حکومەتی ههرێمی کوردستان لهگهڵ شاندێکی هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق و سوریا کۆبوهوه و رایگهیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی له ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە نزیکترین کاتدا دهکات و ئامادەی هەر جۆرەهاریکاریی و کارئاسانییەکیشین لەم بوارەدا.