«دۆناڵد ترەمپ» سەرۆک کۆماری ئەمریکا دوابەدوای پۆزیتیڤ بوونی تاقیکاریی کۆرۆنای یەکێک لە ھاریکارەکانی ڕایگەیاند: لەگەڵ ھتوسەرەکەی کەرەنتینە کراون.
لە جەنگەی ململانێی ھەڵبژاردنەکان لە ئەمریکادا «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەو باسی پۆزیتیڤ بوونی تاقیکردنەوەی کۆرۆنای خۆی و ھاوسەرەکەی کردووە.
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ھەنگاوەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە بارەی گەڕاندنەوەی بایکۆتەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان دژی ئێران، جھانی دژی ئەو وڵاتە یەکانگیر کردووە.
وتەبێژی شورای نیگەھیانی یاسای بنەڕەتیی ئێران جەختی کرد: دان پیادانان بە کوشتنی کاربەدەستێکی فەرمیی وڵاتێک لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە، دادگایی کردنی بەبڕشتانەو بێ لایەنی ناوبراو پێویست دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت: دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێ بەرلەوەی پۆمپێئۆ دروشمە پڕۆپاگەندەییەکەی(مەزنایەتی دەگەڕێنینەوە ئەمریکا) بکا بە دەسکایەی پێکەنینی جیهان، ڕەوت و شێوازەکەی بگۆڕێ.
سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەیکرد بێتوو لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی داهاتوودا سەرکەوێ خێرا لە گەڵ ئێران و کۆریای باکوور رێکدەکەوێ .