«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: گرتنی لولەی تفەنگ لەڕوی عێراقییەکان رەت دەکەمەوەو ئەگەر ئاڵۆزی و گرژییەکانیش ھەروا بەردەوام بن، وەک هەنگاوێکی ئاکاری واز لە پۆستەکەم دێنم.
ئاژانسی هەواڵدەریی رۆیتەرز باسی ھەڵکشانی ژمارەی قوربانیان لە شەڕ و پێکدادانەکانی رۆژی دووشەممەی عێراقی کردووە بۆ ٢٠ کوژراو و ٣٥٠ بریندار.
سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق لە کورتە پەیامێکدا کە بە ناوی «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتەکە بڵاو کراوەتەوە ،داوای ھێور بوونەوەی ڕەوشتی ئێستای عێراق و دان بەخۆداگرتنی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کردووە.
سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: پاراستنی دامەزراوەکان و خۆپیشاندەران مافێکی نیشتمانی و دەستوورییە و پێویستە هەمووان پێوەی پابەندبن.
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە بشێوییەکانی بەغداو شارەکانی دیکەی عێراق رایگەیاند: ئەوەی ئێستا لە عێراقدا ڕوودەدات ترسێنەرەو ناکرێت لەئاستی دا بێدەنگ بین.