وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە: تەیار کرانی ئۆکرانیا بە کەرەستەی ئەتۆمی لە لایەن ڕۆژئاواوە بە مەترسی بۆ سەر خۆمان دەزانین.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی له سەردانی پێشانگای دەستکەوتەکانی پیشەسازیی ناڤۆکی جەختی کرد: سەرکەوتنی پیشەسازیی ناڤۆکی سەرباری ھەبوونی بایکۆتەکان، مۆدێلێکە بۆ پیشەسازییەکانی دیکەش.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ھەڵوێستی پەکینی لە بارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی بە ئەرێنی زانی و وتی: لایەنەکان دەبێ ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران وتی: ڕۆژئاواییەکان و ئەمریکییەکان لە میدیاکانەوە ڕادەگەیەنن کە گوایە دانوستانی ئەتۆمی بۆ ئەوان ئەوبەرایەتیی نییە، کەچی درۆ دەکەن.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران دەستکەوتە ناڤۆکییەکانی ئەو وڵاتەی بە دەرەنجامی هەوڵی لاوان و زانستوەرانی بەڵێنمەندی ئێران زانی کە لە ژێر هەڕەشە و سزای توندی دوژمنان بەدەست هاتووە.
ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی لەسەر بە خۆماڵی کردنی پیشەسازیی ئەتۆمی پێی داگرت
جێگری ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران جەختی لەوە کردەوە: پەردە لە سەر بەڵگەنامەی بەخۆماڵی کرانی سووتەمەنیی ئەتۆمیی ئێران لادەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە لێدوانی ترۆئیکای ئەوروپی و ئەمریکی سەبارەت بە چالاکییە ئاشتیخوازە ئەتۆمییەکانی ئێران، وتی: پیتاندنی ٦٠% لە "فۆردۆ" لە ١٧ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ڕاگەیەندراوە.
وتەبێژی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران باسی وەڵامی وڵاتەکەی بۆ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی کردووە سەبارەت بە شێوازی کەڵک وەرگرتن لە دامەزراوەی پیتاندنی فۆردۆ.
لەو کێشە سەرەکییە ژینگەییانەی جەمسەری باکوور، کەڵەکە بوونی بەرماوەی ئەتۆمییە بەدرێژایی سەدەی بیستەم لەم ناوچانەدا.