-
ئەدەبیاتی ئەفریقی چۆنە و لە چی دەدوێت؟
ئهیلوول 08, 2025 14:19ئەدەبیاتی ئەفریقی بە لقێکی هەرە دێرین و گرنگی ئەدەبیاتی کیشوەری ئەفریقا و جیهان دادەنرێت، کە مێژووەکەی لە هەزار ساڵ زیاترە. ئەدەبیاتی ئەفریقی لە ڕوانگەی خوێنەرانەوە کەشێکی تایبەت دەداتە خوێنەر و سەرنجی خوێنەر بەلای بابەتە فەرهەنگی و کولتوور و دابونەریتی وڵاتان و ناوچەکانی ئەفریقا ڕادەکێشێت و تێکەڵیان دەکات بە لایەنی واقعی و خەیاڵ و ئەندێشەوە.