-
بایە ١٢٠-ڕۆژییەکانی سیستان
May 24, 2025 11:23ناوچەی زابۆڵی پارێزگای سیستان و بەلووچستان بەرەبەیانی هەینی، ٢٢ی گوڵانی ٢٠٢٥، بە دەنگی هوشەهوش و کیفەی بایێکی توند بە خێرایی ١١٢ کیلۆمەتر لە کاتژمێردا لە خەو هەڵسا؛ باهۆزێکی ئەوهێندە توند کە نەک هەر مەودای بینینی ئاسۆیی بۆ ٤٠٠ مەتر دابەزاند، بەڵکو پێوەری پیسبوونی هەوایش گەیاندە خاڵی قەیرانیی ٥٠٠؛ ئەو ئاستەی کە لە پۆلێنبەندیی جیهانیدا بە "مەترسیدار بۆ هەمووان" دادەنرێت و پسپۆڕانی کەشناسی وشدارییان داوە کە ئەم پێواژۆیە لانی کەم تا نیوەی هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.