سنووری تەمەرچین لەبەر سەرژمێری لە هەرێم و عێراق تا چەن رۆژ بەشێوەیەکی کاتیی دادەخرێ
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆاژاوا لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی گەڵاڵەی تۆکمەی دەروازەی سنووریی تەمەرچینی پیرانشار (خانێ) بە ئاماژە بە گەشەی ٢٥٠%ی ترانزیتی کەل و پەل و شت و مەک و هاتووچۆی موسافیرانی ئەربەعین لە سنووری تەمەرچینەوە وتی: تەمەرچین و ئازەربایجانی ڕۆژاوا لە ڕیزی سنوورە چالاکەکان و یەکەم پارێزگاکاندان لەم بوارەدا.
مەوکەبە سووننە و مەسیحییەکان لە سنووری تەمەرچینی پیرانشار بۆتە هێمای یەکڕیزی و برایەتی.
حەسەن خانزادە ڕاپۆڕتێکی ڕاستەوخۆ لەسەر هاتووچۆی زیارەتکارانی ئەربەعین لە سنووری تەمەرچین پێشکەش دەکات.
سنووری تەمەرچین لەلایەن زیارەتکارانی ئەربەعینەوە بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهیندرێت و هەرێمی کوردستانی عێڕاق بۆتە وێستگەیەکی دڵخواز و نزیک بۆ زیارەتکارانی هەندێ ناوچەی ئێران.
پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: 99 گەڵاڵە کە داگری 78 پڕۆژەی بیناسازی و 21 گەڵاڵەی بواری ئابوورییە لە ئاراستەی گەشاندنەوەو ئاوەدان کردنەوەی شاری سەرسنووریی پیرانشار لە ئەنجومەنی پلاندانان و گەشەپێدان دا پەسەند کراوە.
مامۆستا موستەفا مەحمودی ئیمام جومعەی خانێ ڕایگەیاند: لە ڕوانگەی ئەھلی سوننەت و جەماعەتەوە ئیمامی حسەین(ع) جێ و شوێنێکی تایبەتیی ھەیەو لە ئەولیای خوداو، کچەزای پێغەمبەری ئیسلام(ص)و سەروەرو سالاری شەھیدانە.