•  مێرووەکان؛ سیسرک

    مێرووەکان؛ سیسرک

    ته‌مووز 28, 2025 12:03

    سیسرک گیانەوەرێکی بێ بڕبڕەدارە و لە کۆمەڵەی مێرووەکاندایە، یەکێکە لە بووونەوەرە سەرەتاییەکان و بە درێژایی زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن ساڵە بوونی هەیە، نشینگەکەی وڵاتە جیاوازەکانی هەموو کیشوەرەکان دەگرێتەوە جگە لە بەستەڵەکی باشوور، جێگەی ژیانکردنیشی لە ناوچەی تاریک و پیس و شێداردایە، هەروەها شێوازی ژیانکردنی تاکەکان دەکرێت بەتەنها بێت یاخود دەکرێت پێکەوە کۆمەڵەی تایبەت بەخۆیان درووست بکەن.