وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی «دهۆک» رایگەیاندووە، بەپێویستی دەزانن حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی دو حەوتە ھەتا مانگێک قەدەغەی هاتوچۆ رابگەیەنێت، ئەگینا بارودۆخی تەشەنای «ڤایرۆسی کۆرۆنا» زۆر خراپتر دەبێت.
بەرتەسکیی ھاتوچۆ لە ئاراستەی خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری تورکیا دەستی پێ کرا.
وەزارەتی تەندروستیی تورکیا باسی تۆمار کرانی ٥٩ ھەزارو ١٨٧ نمونەی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە لەم وڵاتەدا لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو.
دەوڵەتی تورکیا لە ٤٦ گوندی پارێزگای بتڵیس، یاساوڕێسای قەدەغەی ھاتوچۆی جێبەجێ کرد.
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی حکومەتی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 26ی تەمموز، قەدەغەی هاتوچۆی تەواوی لە ڕێکەوتی 30ی تەمموزی 2020 تاوەکو 9ی ئابی 2020 ڕاگەیاند، بەمەش ڕۆژانی جەژن لە پارێزگاکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، قەدەغەی هاتوچۆی تەواو جێبەجێ دەکرێت.