دەست پێ بوونی بەرتەسکیی ھاتوچۆ لە سەرتاسەری تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i397269-دەست_پێ_بوونی_بەرتەسکیی_ھاتوچۆ_لە_سەرتاسەری_تورکیا
بەرتەسکیی ھاتوچۆ لە ئاراستەی خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری تورکیا دەستی پێ کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 06, 2021 10:22 Asia/Tehran
  • دەست پێ بوونی بەرتەسکیی ھاتوچۆ لە سەرتاسەری تورکیا

بەرتەسکیی ھاتوچۆ لە ئاراستەی خەباتی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری تورکیا دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئانادۆلۆ، یاساوڕێسای قەدەغەی ھاتوچۆ لە ئاراستەی خەباتی دژی تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کاتژمێر دەی شەوی ڕابردووەوە دەستی پێ کراوەو ھەتا کاتژمێر پێنجی بەیانیی ڕۆژی دووشەممە حەوتی ژوئەن بەردەوام دەبێت.

بە پێی ئاگاداری نامەیەک کە لە لایەن وەزارەتی نێوخۆی تورکیا بڵاو بووەتەوە، ئەم یاساوڕێسایەی بەرتەسکی و قەدەغەی ھاتوچۆ کە لە شەوی یەکشەممەوە لە سەرتاسەری وڵات دەستی پێ کراوە، ھەتا سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت.