-
مەترسی و دەرئەنجامەکانی مژینی پەنجەی گەورە لە منداڵدا
نیسان 03, 2025 11:10مژینی پەنجەی گەورە یان هەر پەنجەیەکی تر یەکێکە لەو خووە خراپانەی کە لەوانەیە لە تەمەنی منداڵیدا لە منداڵدا هەبێت، ئەگەر چی ئەم کارە لەوانەیە دەربڕی برسێتی و ئاگادار کردنەوەیەک بێت بۆ دایکان و باوکان بۆ ئەوەی ئاگاداری خۆراکی بن، بەڵام مانەوەی ئەم خووە بۆ پاش تەمەنی دوو تا سێ ساڵی دەتوانێت گۆڕآنکاری هەمیشەیی لە ئێسک و ددانەکانی شەویلگەی سەرەوەی هەندێ منداڵدا دروست بکات.