-
مێرووەکان؛ مێروولەی سوور
تهمووز 28, 2025 10:50مێرولەی سوور سەر بە خێزانی Formicidaeـیە و سەر بە ئۆردەری Hymenopteraـیە کە هەمان ئۆردەری هەنگ و زەردەواڵەیە، جەستەیان دابەش دەکرێت بۆ سێ بەش و درێژییان لە نێوان ١،٦ مم بۆ ٥ مم دەکرێت بگۆڕدرێت ئەم ژمارەیە.
-
مێرووەکان؛ مێروولەی سپی
تهمووز 24, 2025 11:44مێروولەی سپی سەرەڕای ئەوەی شێوازی ژیانکردنی نزیکە لە مێروولەی ئاسایی و هەنگەکانەوە، بەڵام مێروولەی سپی بە کۆمەڵەیەکی جیاواز لە مێرووەکان پۆلێن کراوە، کە زیاتر تایبەتمەندییەکانی نزیکە لە قالۆنچەکانەوە. نشینگەی ئەم جۆرە مێروولەیە (بە ئینگلیزی: Termite) مەودایەکی فراوان دەگرێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی هێڵی کەمەرەیی، و بە دیاریکراویش لە دارستانە باراناوییەکاندا.
-
مێرووەکان؛ مێروولە، شێوەی دەرەوەی، سوڕی ژیان و بەناوبانگترین جۆرەکانی
تهمووز 19, 2025 12:08مێروولە لە کۆمەڵەی مێرووەکاندا پۆلێن دەکرێت و یەکێکە لە جۆرە زۆر بڵاوەکانی لە هەموو جیهاندا؛ ژمارەی جۆرەکانی دەگاتە ١٢ هەزار جۆری جیاواز. ژمارەی هەموو مێروولەکان بە نزیکەیی دەگاتە کوادیلیۆنێک واتە یەک ملیۆن ملیار.
-
مێرووەکان وەک ناوەندە گرنگەکانی زنجیرەی بایۆتیک
تهمووز 19, 2025 10:27مێرووەکان بە زیاتر لە یەک ملیۆن جۆریان بەربڵاوترین گرووپی گیانلەبەرانی سەر زەوین و لە زۆربەی ژینگاکان لەوانە دارستانەکانی هیرکانیا و کێڵگە برینجییەکانی دەڤەری مازندەرانی باکووری ئێراندا هەن. پێکهاتەی جەستەیی بەهێز و توانای خۆگونجاندن لەگەڵ ژینگەدا، مانەوەی مێرووەکان مسۆگەر کردووە.
-
ناسینەوەی زەردەواڵەکان؛ ئایا هیچ سوودێکیانیش هەیە؟
حوزهیران 13, 2025 11:03زەردەواڵە یان زەنگەسوورە یاخود زەرگەتە لە کۆمەڵەی مێرووەکاندا پۆلێن دەکرێت و خاڵی هاوبەشی لەگەڵ مێروولە و هەنگەکاندا هەیە.