• مێرووەکان؛ مێروولەی سپی

    مێرووەکان؛ مێروولەی سپی

    ته‌مووز 24, 2025 11:44

    مێروولەی سپی سەرەڕای ئەوەی شێوازی ژیانکردنی نزیکە لە مێروولەی ئاسایی و هەنگەکانەوە، بەڵام مێروولەی سپی بە کۆمەڵەیەکی جیاواز لە مێرووەکان پۆلێن کراوە، کە زیاتر تایبەتمەندییەکانی نزیکە لە قالۆنچەکانەوە. نشینگەی ئەم جۆرە مێروولەیە (بە ئینگلیزی: Termite) مەودایەکی فراوان دەگرێتەوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی هێڵی کەمەرەیی، و بە دیاریکراویش لە دارستانە باراناوییەکاندا.