داکۆکیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/کوردستانی_عێراق-i443501-داکۆکیی_پارتی_دیموکراتی_کوردستان_لە_بافڵ_تاڵەبانی_بۆ_پۆستی_سەرۆک_کۆماریی_عێراق
ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی: ئەو پارتە لە بەربژارەتیی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێڕاق داکۆکی دەکا.
(last modified 2025-12-22T10:20:05+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 22, 2025 18:06 Asia/Tehran
  • داکۆکیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق

ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی: ئەو پارتە لە بەربژارەتیی بافڵ تاڵەبانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی عێڕاق داکۆکی دەکا.

"هۆشیار زێباری" ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق وتی: سەرباری پشتگریی پارتی لە بەربژارەتیی بافڵ تاڵەبانی، کێشەگەلێکی وەک؛ شارەزایی کەمی لەسەر زمانی عەرەبی و بڕوانامەی خوێندن، ڕێگرە لەبەردەم وەرگیرانی لەلایەن لایەنە عێڕاقییەکانەوە.

زێباری وتیشی: پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، لەگەڵ یەکێتی نیشتمانیی کوردستاندا گەیشتبووینە ئەنجامێکی شیاو بەڵام ئەوان کاتیان بەفیڕۆ داو ئێستا بارودۆخ گۆڕاوەو ئێمە بەجیا لەبارەی پرسی پێکهێنانی کابینەی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، وتووێژ دەکەین.