-
٥٤ چالاکیی ناڕەزایەتی لە دوومانگی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو
حوزهیران 04, 2025 14:52تۆڕی هاوپەیمانی 19 بڵاویکردەوە، لە دوو مانگی ڕابردوودا هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان 54 چالاکی ناڕەزایەتییان لە شارە جیاوازەکان ئەنجامداوە. ئەم چالاکییانە کە زۆربەیان لە سلێمانی و هەولێر چڕبوونەتەوە، لەگەڵ داواکارییەکانی وەک باشترکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، پێدانی مووچە، پاڵپشتیکردنی غەززە، هاوڕێ بووە و هاوکات ڕێگریکردن لە هەندێک گردبوونەوە و دەستگیرکردنی دوو چالاکوانی مەدەنیش تۆمارکراون