ئێران شوێنی دەرمان کردنی ژن وپیاوە نەزۆکەکان لە ٢٣وڵاتی جیهان
https://kurdish.sahartv.ir/news/tech-i435904-ئێران_شوێنی_دەرمان_کردنی_ژن_وپیاوە_نەزۆکەکان_لە_٢٣وڵاتی_جیهان
جێگری خزمەتەکانی پسپۆڕیی توێژینگەی ڕویان وتی: ساڵی ڕابردوو نزیک بە ٥٠٠ ژن وپیاوی نەزوک لە ٢٣وڵاتی دراوسیی ووڵاتانی ئیسلامی وغەیرە ئیسلامی بۆ دەرمان سەردانی ئێرانیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 16, 2025 04:32 Asia/Tehran
  • ئێران شوێنی دەرمان کردنی ژن وپیاوە نەزۆکەکان لە ٢٣وڵاتی جیهان

جێگری خزمەتەکانی پسپۆڕیی توێژینگەی ڕویان وتی: ساڵی ڕابردوو نزیک بە ٥٠٠ ژن وپیاوی نەزوک لە ٢٣وڵاتی دراوسیی ووڵاتانی ئیسلامی وغەیرە ئیسلامی بۆ دەرمان سەردانی ئێرانیان کرد.

دکتۆرئەحمەد وسووق لە پرێس کۆنفرانسی چوارەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا وباکووری ئەفریقا لەبارەی دەرمان کردنی نەزۆکی وتی: خزمەت وبەرهەمە ئێرانیەکان لەبواری نەزۆکی جۆربەجۆرە وئێمە لە وڵاتانی جیهان داخوازی بەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمانەمان هەیە  .

وتیشی: ئێمە لە ڕیزی گروپی گەشتیاری سەلامەتی ئیسلامین ولە بارەی خزمەتەکانی پسپۆڕی لە بارەی دەرمان کردنی نەزۆکی وپزیشکی بە هۆی سێ هۆوهەگەرەوە لەجیهان دا دەمانناسن .  هۆی یەکەم ڕادەی سەرکەوتن لە خزمەتەکانە .

دووهەم لەبەرچاوگرتنی بنەمای ئەخلاقی پزیشکی وپرس ومەسەلەکانی شەرعی کە بۆ موسوڵمانەکان گرینگایەتی زۆری هەیە وسێهەم خەرجی دەرمانە کە جیاوازی جیی سەرنج وبەرچاوی لەگەڵ وڵاتانی تر ی جیهان هەیە .بەڕێوەبەری ڕوویان وتی: ئێمە ٥١گرێبەست وڕێککەوتننامەمان لەگەڵ وڵاتانی دەرەکی مۆرکردووە وئەمساڵ لەگەڵ عێراق وقوبرسیش ڕێککەوتننامەمان بووە.