دووهەمین مشتو مڕی بەربژارەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i289784-دووهەمین_مشتو_مڕی_بەربژارەکانی_دوازدەهەمین_خولی_هەڵبژاردنەکانی_سەرۆک_کۆمارەتی_ئێران
دووهەمین مشت و مڕی بەربژارەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ( ١٩ مای ٢٠١٧) بە ئامادە شەش بەربژاری ئەم هەڵبژاردنانە و بە تەوەری مەسەلەکانی فەرهەنگی و سیاسی ڕۆژی هەینی لە ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 06, 2017 04:55 Asia/Tehran
  • دووهەمین مشتو مڕی بەربژارەکانی  دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران

دووهەمین مشت و مڕی بەربژارەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژرادنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ( ١٩ مای ٢٠١٧) بە ئامادە شەش بەربژاری ئەم هەڵبژاردنانە و بە تەوەری مەسەلەکانی فەرهەنگی و سیاسی ڕۆژی هەینی لە ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو .

" حەسەن ڕۆحانی"،"سەید ئیبراهیم ڕەئیسی ساداتی "،"سەید مۆستەفا ئاقا میر سەلیم" ،" محەممەد باقر قالیباف"، " سەید مۆستەفا هاشمی تەبا"" ئیسحاق جیهانگیری "،" محەممەد باقر قالیفاف" ، شەش بەبژاری سەرەکی هەڵبژاردنەکانی دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لە بارەی پرسە سیاسی - فەرهەنگیەکان ، بەرنامەکان و ڕوانگەکانی خۆیان لەم دیمانەی هەڵبژاردنەکاندا ئاراستە کرد .

 بەربژارەکانی دوازدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لەم دیمانەیە ، بیرو ڕای خۆیان لە بارەی دەستەڵاتی بەرەڤانی ، ئاسایشی نیشتمانی ، فەرهەنگی ئێرانی ئیسلامی ، ئەولەویەتی سیاسەتی دەرەوەیی ، گەشەی زانستی ، هۆنەر ، زۆرتر بوونەوەی چەندو چۆنی فێرکاری ، پرسی ناڤۆکی و مەسەلەی بایکۆتەکان  یان لێکدایەوە .

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی بانگەشەی دوزدەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ئێران ، سێهەمین  مشتو مڕی شەش بەربژاری سەرۆک کۆمارەتی هەینی حەوتەی داهاتوو ١٢ مای ٢٠١٧ و بە تەوەری ئابووری  بەڕێوە دەچێت .