بەردەوامی ڕاوێژکارییەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i306703-بەردەوامی_ڕاوێژکارییەکانی_جێگری_وەزیری_دەرەوەی_ئێران_لە_سووریا
جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی لە دیمەشق لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا دیدار و وتووێژی کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 31, 2017 08:36 Asia/Tehran
  • بەردەوامی ڕاوێژکارییەکانی جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران لە سووریا

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی لە دیمەشق لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی سووریا دیدار و وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر؛ "حسێن جابری ئەنساری" شەوی پێنجشەممە لە درێژەی ڕاوێژکارییەکانی لەگەڵ کاربەدەستانی سووریا لەگەڵ "فەیسەڵ میقداد" جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دیداری کرد و لەگەڵ ناوبراو دواڕووداو و گۆڕانکارییەکانی هاوپێوەند بە سووریا و ڕەوتی دانوستانەکانی ئاستانەی خستە بەر وتووێژ و لێکدانەوە.

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی پێش ئەوەی چاوی بە فەیسەڵ میقداد بکەوێ، لەگەڵ "بەشار ئەسەد"ی سەرۆک کۆمار و "وەلید موعەلیم"ی وەزیری دەرەوەی سووریا  دیدار و وتووێژی کرد.

جابری ئەنساری لە دیداریدا لەگەڵ بەشار ئەسەد بە ئاراستە کردنی ڕاپۆرتێک سەبارەت بە هەوڵ و چالاکیی دیپلۆماسییانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ لایەنە جۆربەجۆرەکانی لە ناوچەکەو جیهان لە پێوەندیی لەگەڵ سووریا، راوێژکاریی بەردەوام لە نێوان کاربەدەستانی دوو وڵاتی بە پێویست زانی.

بەشار ئەسەدیش لەم دیداردا ڕێز و سپاسی دەربڕی بەرامبەر بە داکۆکییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی؛ هەروەها پشتیوانیی گەل و دەوڵەتی ئێران لە سووریا لە خەباتی دژ بە تیرۆردا.

"حسێن جابری ئەنساری" جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی عەرەبی و ئەفریقایی شەوی چوارشەممە گەیشتە دیمەشقی پێتەختی سووریا.

سەفەری جابری ئەنساری بۆ دیمەشق لە کاتێکدا ئەنجام درا کە تاران ڕۆژی دووشەممە میوانداری "ستێفان دیمیستۆرا" Staffan de Mistura نوێنەری تایبەتی نەتەوە  یەکگرتووەکان لە کاروباری سووریا بوو.