ڕۆژاوا بە دوای بژاردەیەکی جیا لە هەنگاوی هاوبەشە بۆ سەپاندنی گوشار بەسەر ئێراندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308293-ڕۆژاوا_بە_دوای_بژاردەیەکی_جیا_لە_هەنگاوی_هاوبەشە_بۆ_سەپاندنی_گوشار_بەسەر_ئێراندا
لە نێو هەوڵەکانی دژی هەنگاوی هاوبەشی سەرۆکی ئەمریکا و وشدارییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا بەو، میدیاکان باسی هەڵوێستی بەرواڵەت نوێی ئەورووپا لەم بارەوە دەکەن .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 14, 2017 16:08 Asia/Tehran
  • ڕۆژاوا بە دوای بژاردەیەکی جیا لە هەنگاوی هاوبەشە بۆ سەپاندنی گوشار بەسەر ئێراندا

لە نێو هەوڵەکانی دژی هەنگاوی هاوبەشی سەرۆکی ئەمریکا و وشدارییەکان لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکا بەو، میدیاکان باسی هەڵوێستی بەرواڵەت نوێی ئەورووپا لەم بارەوە دەکەن .

ماڵپەڕی مانیتۆؤ،  ڕایگەیاند : ئەورووپییەکان لە وتووێژگەلێک  دا  پێشنیاریان کردووە  دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا  پێبەندی هەنگاوی هاوبەش بێت و لەبەرامبەریش دا ئەوان بۆ سەپاندنی گوشاری زۆرتر بەسەر ئێران لە سەر پرسەکانی دیکە لەگەڵ ناوبراوهاوکاری دەکەن  .

هەڵوێستی پاراستنی هەنگاوی هاوبەش لەگەڵ گوشاری زۆرتر بەسەر ئێران لەحاڵێکدا لەسەر میزی کۆشکی سپی  و هاوپەیمانانی ئەورووپی  ئەودایە کە ئەم ڕۆژانە ڕەنگە زۆرتر لە هەر کاتێکی تر هەڵس و کەوتی دژی هەنگاوی هاوبەشی واشینگتۆن  لە تەنیشت  نەیارەتییەکان بەرامبەر بەم هەڵس و کەوتانە، پەرەی سەندووە   .

لە نوێترین قسەکانی دژی هەنگاوی هاوبەشی واشینگتۆن ،  هیسەر نوئرت  وتەبێژی  وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جارێکی تر ئیدیعای کرد  ئێران  روحی بەرنامەی  هەوڵی هاوبەشی  ناڤۆکیی بنپێکردووە.

پۆل ڕایان سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکاش   چالاکی مووشەکی ئێرانی  کردە ئامانج و  وتی  : ئێران  کارگەلێکی زۆر بەدەر لە هەنگاوی هاوبەشی ئەنجام دەدات  .

هاودەنگ لەگەڵ واشینگتۆن  بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیش هەنگاوی هاوبەشی بە ڕێککەوتنێکی خراپ  زانی و داوای چاکسازی و یان ئەگەریش بکرێت  هەڵوەشاندنەوەی کردووە.

 هاوڕەوت لەگەڵ ئەم قسانە، وشداردان سەبارەت بە دواهاتی هەرچەشنە هەوڵێک بۆ هەڵوەشێندرانی هەنگاوی هاوبەش  درێژەی هەیە  .

زۆرتر لە هەشتا کارناسی نێودەوڵەتی لەوان  هانس بلیکس  بەڕێوەبەری  گشتیی پێشووی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی،  لە بەیاننامەیەک دا هەرچەشنە  هەوڵێکی ئەگەریی ترەمپیان بۆهەڵوەشاندنەوەی هەنگاوی هاوبەش بە نائاوەزمەندانە وەسف کردووە .

وندی شێرمەن ڕاوێژکاری باڵای  دەوڵەتی ئەمریکا لە وتووێژەکانی ناڤۆکیش  وتی:بەجێهێشتنی هەنگاوی هاوبەشی دەبێتە  هۆی کەلێن لە نێوان  واشینگتۆن و هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی.

لە وەها بارودۆخێک دا  پاراستنی هەنگاوی هاوبەش هاوڕێ لەگەڵ گوشاری زۆرتر  بەم ڕوانگەیە پێک دێت  کە ئەم هەڵوێستە  بەوتەی گەڵاڵەداڕێژەرەکانی  هەم  ئامانجی دژە ئێرانی دەستەبەر دەکات و هەم  وەکوو دواهاتەکانی هەڵوەشاندنی هەنگاوی هاوبەشی ، جێگەی نیگەرانی نییە  .

مانیتور بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئەورووپی  کە وڵاتەکەی هەنگاوی هاوبەش مۆر کردووە  وتی کە هاوپەیمانانی ئەورووپیی ترەمپ  بەم ئەنجامە گەیشتوون  کە دەبێ هەنگاوی هاوبەش ڕابگرن بەڵام بەرەنگاری چالاکییەکانی دیکەی ئێران  ببنەوە.

لە واشینگتۆنیش  پێنج کاربەدەستی پێشوو و ئێستاش، گەڵاڵەیەکیان پێشکەشی ترەمپ کردووە کە هەڵس و کەوتێکی دژبەرانەتر لەگەڵ ئێران لە پێوەندی لەگەڵ  سوریا ، ئێراق، بەحرەین و یەمەنیش دەگرێتەوە.

دەگوترێت ئەم گەڵاڵەیە ئەگەر لەلایەن ترەمپەوە ڕەزامەندی بەسەر بکرێت، هەتا کۆتایی مانگی سپتەمبەری 2017  بە ئاگاداری هەموان دەگەیەندرێت .

هەندێ میدیا بە گێڕانەوە لە کاربەدەستانی ئەمریکی پێش بینیان کردووە  کە  ترەمپ لە ڕاپۆرتەکەی دیکەی  بۆ کۆنگرەش  پێبەندبوونی ئێران بە هەنگاوی هاوبەش ڕابگەیەنێ.

سەرۆکی ئەمریکا و ڕاوێژکارانی توندڕەوی  وەک  هاوپەیمانانی ئەورووپی واشینگتۆن بەم ئەنجامە گەیشتوون  کە ڕێککەوتنی نێونەتەوەیی هەنگاوی هاوبەش،  بوارێکی شیاو بۆ دەمەقڕەی دیپلۆماتێک نییە .