فەرماندەری گشتی سوپای ئێران: ئیسرائیل، هەڵەبکات، تێلئەبیب لەناو دەبەین
فەرمادەی گشتی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە ئەگەر رژیمی داگیر کاری قۆدس ، هەڵەیەک بکات،تیلئەبیب لەناو دەبەین وتی: هێزە چەکدارەکانی ئێران ، ئەو ئامادەییەیان هەیە لە هەر بارودۆخێک دا لە ئارمانجەکانیی شۆرشی ئیسلامی لە هەموو ناوچەکانی جیهان بەرەڤانی بکەن .
ئەمیر سەرلەشکەر" سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" دۆێشەو لە قۆم لە (باشووری ستانی تاران) بە ئاماژە دان بەوەی کە هەرەشەکانیی رژیمی داگیرکاریی قۆدس و ئەمریکای تاوانکار لە سەرەتای شۆرشی ئیسلامییەوە تا بە ئێستا بەردەوام لە ئارادابوون وتیشی: خەڵکی ئێران ساڵانیی زۆرە کە بەرامبەر هەرەشەو گورەشەکانی دوژمنان وئیستکبار دژی ئیسلام دا ڕاوەستاون و بۆ چرکەیەکیش پاشگەز نەبوونەوە .
فەرماندەری گشتی سوپای کۆماری ئیسلامی ئێران، یەک لە هۆیەکانی ترسی دوژمنان لە کۆماری ئیسلامیی ئاگادارنەبوون لە توانایی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران زانی و وتی: وابەستە نەبوون بە بیگانەکان، کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بە وڵاتێکی بەدەستەڵات. ئەمیر سەرلەشکەر " سەید عەبدوڕەحیم موسەوی" جەختیکرد: دوژمنان، ئێرانی ئیسلامی وەکوو وڵاتێکی گەورە و بەدەستەڵات لە ناوچە دەزانێ .