ڕۆحانی : یەکێتیی ئەورووپا پەیامێکی بەبڕشتانە بداتە ئەمریکا سەبارەت بە بەرجام
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ئاماژەدان بە هەڵەکانی ئەمریکا لە بواری ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی واتە بەرجام پێداگری کرد : لە یەکێتیی ئەورووپا چاوەڕوان دەکرێت یەکەم ئەوەی کە بە تەواوی بەرجام جێبەجێ بکات و دووهەمیش ئەوەی کە گوشاربخاتەسەر ئەمریکا بۆ ئەوەی پێبەندی بەرجام بێت و پەیامێکی بەبڕشتانەی بداتێ.
حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوژی شەممە لە چاوپێکەوتنی زیگفرید براک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەلژیک لە تاران، وێڕای پێداگری لەسەر پێویستیی دوولایەن بە خاڵەکانی بەرجام وتیشی:
تەنیا دامەزراوەیەک کە دەتوانێ ڕابگەیەنێ کە ئێران بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ کردووە تەنیا ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکییە و ئێران بە پێی ڕاپۆرتەکانی ئاژانس، پێبەندی بەڵێنەکانی بووە لە چوارچێوەی بەرجام دا .
روحانی هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەی ئیرادەی ئێران کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشی شیاوی بەدی هاتوو دوای
بەرجام بەمەبەستی گەشەی پێوەندییەکان لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەوان بەلژیکە وتی : دەبێ لە بەرجام کەڵک وەربگیردرێ بۆ پەرەی هاوکارییەکان و بەهێزکردنی پێوەندی دوو لایەنە و چەند لایەنە .
زیگفرید براک ، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەلژیکیش لەم دیدارە دا وێڕای پێداری لەسەر گرینگایەتی بەڵێنەکان و پێبەند بوونی دوو لایەنە بەرامبەر بە ڕێککەوتنی بەرجام وتی :
بەرجام نەتەنیا بۆ ئێران بەڵکوو بۆ بەلژیک و یەکێتیی ئەورووپا خاوەن گرینگایەتی زۆرە و بەلژیک هەوڵ دەدات یەکێتیی ئەورووپا هەموو بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ بکات.
زیگفراید براک وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی بڕیاری بەبڕشتانەی بەلژیک بەهێزبوونی پێوەندی دوولایەنە لەگەڵ ئێرانە وتی : بەلژیک مکۆڕە لەسەر هاوکارییەکانی چەند دوولایەنە و چەند لایەنە هاوپێوەند لەگەڵ یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران پەرەپێ بدات .
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەلژیک هەروەها وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەورێکی کاریگەر لە بواری سیاسی و ستراتژیکی ناوچەیی دەگێڕێ وتی : هاوکاری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران لەم بوارە بە قازانجی هەموو ئەو وڵاتانەیە کە بەرەنگاری تیرۆریزم دەبنەوە.