وتووێژکاری ئەمریکایی ، چوونەدەر لە بەرجامی بە بێ مانا وەسف کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i308593-وتووێژکاری_ئەمریکایی_چوونەدەر_لە_بەرجامی_بە_بێ_مانا_وەسف_کرد
ئەندامی تاقمی وتووێژکاری ئەمریکی لە بەرجام وتی : ئەوکەسانەی کە تازە کەوتوونەتە بیری کێشەکانی بەرجام، دەبێ بزانن چوونەدەر لەبەرجام هەڵوێستێکی نادیپلۆماتیک و بەتەواوەتی بێ مانایە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئه‌یلوول 16, 2017 13:39 Asia/Tehran
  • وتووێژکاری ئەمریکایی ، چوونەدەر لە بەرجامی  بە بێ مانا وەسف کرد

ئەندامی تاقمی وتووێژکاری ئەمریکی لە بەرجام وتی : ئەوکەسانەی کە تازە کەوتوونەتە بیری کێشەکانی بەرجام، دەبێ بزانن چوونەدەر لەبەرجام هەڵوێستێکی نادیپلۆماتیک و بەتەواوەتی بێ مانایە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، ریچارد نفیو  ئەندامی  وتووێژکاری ئەمریکی  لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی بەرجام، ڕۆژی هەینی  لە نێو تویتەرەکەی دا بە ئاماژەدان بە قسەکانی ئەم دواییەی کاربەدەستانی دەوڵەتی ترەمپ سەبارەت بە بەرجام نووسی : بەرجامیش   وەک هەر ڕێککەوتنێکی باشی دیکە، کەم و کۆڕیگەلێکی  هەیە  بەڵام ئەو کەم وکۆڕیانە  ئەوەندە زۆر نین کە چوونەدەر لەم ڕێککەوتنە  پاسا بکاتەوە.

ئەم دیپلۆماتە ئەمریکییە وتیشی :  واشینگتۆن بەڵگەی زۆری  لەبەردەست دایە کە دڵنیا بێتەوە  ئێران خەریکی ساختەکاری نییە و ئەمەش  ڕاستییەکە  کە تەنانەت نەیارانی بەرجامیش هەمیشە دانیان پیدا ناوە .

نفیو،   پێشنیاری بە کاربەدەستانی کۆشکی سپی کرد لەباتی بۆڵەبوڵ کردن  و دروشم دان  هەوڵ بدەن بۆ باشکردنی بەرجام لەگەڵ ئێران و لایەنەکانی تر  وتووێژ بکەن چونکە  ئێران هیچکات قەبووڵی ناکات  بە هەڕەشە و گوڕەشە و یان بایکۆت  ، وتووێژێکی نوێ دەست پێ بکات  . 

ئێران و لایەنەکانی دیکەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی  واتە بەرجام  لە کاردانەوە بەرامبەر هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندن و یان گۆڕینی ، پێداگرییان کردووە کە  ئەم  ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە  بۆ وتووێژ کردن و گۆڕان  نابێت و هەموو لایەنەکان لەوان واشینگتۆن ناچارن جێبەجێی بکەن .