سەفەری ڕۆحانی بۆ نیویورک بۆ بەشداری کردن لە کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان دا
ئهیلوول 16, 2017 18:49 Asia/Tehran
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران سبەێنی یەکشەممە بۆ بەشداری کردن لە حەفتاودوهەمین جڤێنی ساڵانەی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ، تاران بەرەو نیویورک بەجێ دەهێلێت.
بە پێی ڕاپۆرتی پێوەندی گشتیی ڕیکخراوی سەرۆک کۆمارەتی ، ڕۆحانی بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە ناوکۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە کان وتاربدات. دیدار لەگەڵ ئێرانیەکانی دانیشتووی ئەمریکا ، دیدار لەگەڵ موسولمانانی وبلیمەتانی فەرهەنگی وسیاسی ئەمریکا، وتوویژ لەگەڵ نوێنەرانی میدیاکان وڕۆژنامەکان ووتوویژ لەگەڵ بڕیک لەکەناڵەکانی ئەمریکایی ودیدار لەگەڵ سەرۆکانی بڕیک لە وڵاتانی بەشداری کار لە جڤێنی کۆگەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، بڕێک لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆماری ئێران لە سەفەر بۆ نیویورکە.