ئه‌یلوول 18, 2017 17:06 Asia/Tehran
  • ولایەتی : چین وئێران هەر دوو مێحوەری گرینگی گوڕانکاریەکانی نێودەوڵەتین

ئەندامی کۆگەی گشتیی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران ، پێوەندی تاران وپیکەنی بە پێوەندی ستراتژی زانی ووتی: چین وئێران هەردوو مێحوەری گرینگی گوڕانکاریەکانی نێودەوڵەتین وئێران لە پەرەی پێوەندی دوو لایەنە پێشوازی دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، عەلی ئەکبەری ولایەتی ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران ڕٶژی دوشەممە لە دیدار لەگەڵ نیوژین چون سەرۆکی ناوەندی مۆتاڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤینی چین لە تاران وتی: هیدی هیدی قورسایی سیاسەتە نێودەوڵەتیەکان بەرەو ئاسیا دەڕوات وچین لەڕۆژهەڵات وئێران لە ڕٶژئاوای ئاسیا هەردووک تەوەرەیەکی یەکجار گرینگ بۆ گوڕانکاریە کێشوەری ونێودەوڵەتیەکانن. ولایەتی ،دەوری دامەزراوەی مۆتاڵای ستراتژی ڕۆژهەڵاتی ناڤینی لەپەرەی پێوەندی نێودەوڵەتی وناوچەیی دوو وڵات بە گرینگ زانی ووتی: بواری پەرەی پێوەندی نێوان دوو وڵات لە حەوزەکانی دوو لایەنە وهاوکاریەکانی ناوچەیی ونێودەوڵەتی دابین کراوە. ئەندامی کۆگەی دیاری کردنی بەرژەوەندی نێزامی ئێران هەروەها بە گرینگایەتی پێوەندی نێودەوڵەتی ئاماژەی کردو ووتی: جادەی هەوریشم لە بابەتە بەرسەرنج وگرینگەکانی دوووڵاتە کە دەبێ لەم بوارە وتووێژەکان پەرەپێ بدرێت. نیوژین چون سەرۆکی ناوەندی مۆتاڵای ڕۆژهەڵاتی ناڤینی چین یش لەم دیدارە بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە پەرەی پێوەندی وهاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکان وتوێژەرانی ئێرانی وتی: ناوەندەکانی مۆتالای دوو وڵات دەتوانن بە بەشی خۆیان لە قوڵ بوونەوەو پەرەی پێوەندیەکان دەور بگیڕن.

سەرپەیڤ