نیگەرانی دەربڕینی زاێونیەکان لە مووشەکی بالستیکی ئێرانی خوڕەمشار
سەرچاوە زاێونیستیەکان لە پەردە لادان وتاقێکاری سەرکەوتووانەی موشەکی بالستیکی خوڕەمشار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران نیگەرانیان دەربڕی.
هەواڵدەری سەدا وسیما پاش نێوەڕووی شەممە بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی لوبنانی ئەلمەیادین لە دەربڕینی نیگەارانی سەرچاوە زاێونیەکان بە تایبەت کەناڵی دەی تەلەفیزیۆنی ئیسراییل لە پەردە لادان لە موشەکی بالستیکی خوڕەمشاری ئێران هەواڵی دا. کەنالی دەی تەلەفیزیۆنی ئیسراییل ، موشەکی بالستینی خوڕەمشاری ئێرانی بە گەورەترین کێشە بۆ دامەزراوەی ڕێ وشوین گرتنی موشەکی ئیسراییل ناوبرد. ئەم کەناڵە ئیسراییلیە وتی: سیستمی موشەکی ئیسراییل توانایی بەرەنگاربوونەوەی لەگەڵ ئەم موشەکە نوی ئێرانیەی نیە. موشەکی بالستیکی خوڕەمشار بەیانی ڕۆژی ڕابردوو هەینی لە ڕێ وڕەسمی مەشقی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، بەڕەسمی پەردە لادرا. ئەم موشەکە بالستیکە دووهەزار کیلومیتر بڕی هەیە ودەتوانێ بە جێگای یەک کلاڤۆک ، چەند کلاڤۆکی جەنگی بۆ دان لە ئامانج هەڵبگرێت.موشەکی بالستینی ئێرانی خوڕەمشار بە بڕی دوو هەزار کیلومیتر بە سەرکەوتووییەوە تاقی کراوەتەوە.