رۆحانی: فەرهەنگی عاشوورا بۆ هەموو ئازادیخوازانی جیهانە
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، فەرهەنگی عاشوورای بە هی هەموو ئازادیخوازانی جیهان زانی .
حەسەن روحانی ، سەروکی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆبوونەوەی کۆڕی دەوڵەت و لە سەرووبەندی عاشوورای حسێنی (ع) تی : ئەمڕۆ وڵاتان و گەلانێکی زۆر کە موسوڵمانیش نین، لە ڕۆژی عاشوورا ئاڵای ڕەشیان هەڵکردووە و شینگێڕی دەکەن و خەمینن چونکە ئەوان ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان بە سەرچەشنی ئازادی و ئازادیخوازی دەزانن .
روحانی وتیشی : عاشوورا نیشانەی سەرکەوتنی حەق بەسەر ناحەق بوو کە ئیمام حسێن(ع)ی کرد بە هێمای سەربەخۆیی، ڕاوەستاوی، بوێری و شەجاعەت لە بەرامبەر دەسەڵاتدارانی زۆربێژ.
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتیشی : عاشورای حسێنی ، ڕووداوێکی بەتەواوی بێ وێنەیە و سەرانسەری ژیانی ئیمام حسێن (ع) و فەرهەنگی عاشوورا بۆ کۆمەڵگەی مرۆیی ڕزگاری دەرە.
ئیمام حسێن (ع) ئیمامی سێیەمی شیعەکانی جیهان ، دەیەمی مانگی موحەڕەمی ساڵی 61ی کۆچی لە کەربەلا شەهید بوو.