ئه‌یلوول 27, 2017 16:41 Asia/Tehran
  • بەڕێوە چوونی ڕێ و ڕەسمی تازیە داری ئیمام حسەین (ع)  بە ئامادەبوونی ڕۆحانی

دوو هەمین ڕۆژی ڕێو ڕەسمی تازیەداریی شەهادەتی حەزەرەتی ئەبا عەبدوڵڵاهۆلحسەین (ع)، ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان بە بەشداریی " حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو .

لەو ڕێ وڕەسمە دا کە لە ناوەندی سەرۆک کۆمارەتی ئێران دا بەڕێوە چوو، دوای وتار دانی حۆجەتولئیسلام وەلمۆسلمین " مەحموود ڕەستگاری" و مەرسییە و نۆحە خۆیندنەوەی یەکێ لە مەداحانی ئەهلی بەیتی عیسمەت وتەهارەت (ع) لەمەر کارەساتی عاشورا و شەهادەتی ئیمام حسەین (ع) و بنە ماڵە و یارانی ئەمەگداریی ئەو حەزرەتە، نوێژی جەماعەتی نیوە ڕۆ وئێواران بە ئیمامەتی "حەسەن ڕۆحانی" سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران خۆێندرایەوە .

 ژمارێک لە وەزیران و جیگرانی سەرۆک کۆماری، بەرپرسانی دەزگەکانی بەرێوە بەرایەتی و کارگێرانی نووسینگە و ناوەندی سەرۆک کۆمارەتی ئێران لەم ڕێ و ڕەسمیی تازیە دارییە دا بەشداریان کردووە .

ڕۆژی سێ شەممە یش ڕێو ڕەسمی تازیە داری شەهادەتی ئیمام حسەین (ع) بە ئاماد ەبوونیی سەرۆک کۆماری  ئیسلامی ئێران بەڕێوە چوو بوو .

ئیمام حسەین (ع) ئیمامی سێهەمی شیعەکانی جیهان، لە دەهەمی مۆحەرەمی ساڵی ٦١ مانگی لە کەربەڵا دا شەهید بوون .

سەرپەیڤ