زەریف : کۆپرسیی جیاوەبوونی هەرێمی کوردستانی ئێراق پاوەجیی ناوچە دەخاتە مەترسیەوە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پیداگری لەسەر ئەمەکە ڕێزوحورمەت بە سنوورەکان ویەکپارچەیی گشت وڵاتان گرینگایەتی هەیە وتی: کۆپرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، پاوەجیی وئەمنیەتی ناوچە دەخاتە مەترسیەوە.
محەممەد جەوادی زەریف ئەمڕۆ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی ئەلجەزیرە ی قەتەر وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێوەچوونی گشت پرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق بە نایاسایی وبە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی دەزانێت. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ، کۆماری ئیسلامی ئیرانی بە پشتیوانی هەمیشەیی گەلی کوردی عێراق زانی ووتی: ئێران لە یەکەمین وڵاتانێک بوو کە یارمەتی بە هەرێمی کوردستانی عێراق دا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ترویسیتە داعشیەکان. محەممەد جەوادی زەریف بە پیداگری کەسەر ئەمەکە ئێران دوستی هەرێمی کوردستانی عێراق بووە ودەبێت پیداگری کرد: بەڕێوەچوونی کۆپرسیی جیا بوونەوەی هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ڕێبازی بەرژەوەندی ناوچە ودوستانی کوردی ئێران نیە. وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران وتی: ئێراقیەکان دەبێ لەگەڵ یەک هاودەنگ ویەکگرتوو بن وکێشە وگرفتەکانیان بە وتووێژ لە چوارچیوەی یاسای بنەڕەتی عێراق چارەسەر بکەن. کۆپرسیی جیابوونەوە لە هەڕێمی کوردستانی عێراق بە پێی نەیارەتی جیهانی وکاردانەوەی توندی دەوڵەتی عێراق رۆژی دوشەممە بە پیداگری مەسعود بارزانی بەڕێوە چوو. ئەم کردەوەیەی بارزانی بنپێکردنی یاسای بنەڕەتی عێراقە. سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، وڵاتانی ناوچە، ئوروپا وئەمریکایش وێڕای مەحکوم کردنی کردەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەڕێوە چوونی کۆپرسی جیا بوونەوەو بەپێچەوانە زانینی لەگەڵ یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە ، هەرجۆرە کارتێکەری یاسایی ئەنجام وئاکامی ئەم گشت پرسیەی ڕەت کردەوەو لەسەر پاڕاستنی یەکپارچەیی خاکی عێراق پیداگریان کرد.