سەفەری زەریف بۆ عومان و قەتەر، سبەینێ دووشەممە دەست پێ دەکات
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی : محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕۆژانی دووشەممە و سێ شەممەی ئەم حەوتەیە لە چوارچێوەی وتووێژی دوولایەنە و ناوچەیی ، سەردانی وڵاتانی عومان و قەتەر دەکات .
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن، بەهرام قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند : سەرباری پرسی دوو لایەنە، دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای عومان و قەتەر باس و ڕاوێژی لەسەر دەکرێت .
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سەفەری یەک ڕۆژەی بو عومان سەبارەت بە ڕێگەکانی پەرەی هاوکاریی دوولایەنە و هاوکاری لە بواری وزە و گواستنەوەی گاز بو عومان و هیندستان وتووێژ دەکات .
وەزیرانی دەرەوەی ئێران، عومان و هیندستان حەوتەی ڕابردوو لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە نیۆیۆرک ، هاوکاریی جۆربەجۆر وەک پرسی وزە و توانایی سێ وڵات بۆ پەرەی هاوکاریی سێ لایەنەیان لێک دایەوە.