خۆشڕوو: گوشاری سیاسی بەسەر دەوڵەتەکان بەبیانووی داکۆکی کردن لە تیرۆریزم ، ئیدانە دەکرێت
نوێنەری کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوەکان وتی: تیرۆریزم نابێ بدرێتە پاڵ ئایینی، نەتەوایەتی، ژیاروشارستانیەت یان تاقمێکی ئەتنییەوە و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمیش نابێ بیانوویەک بێت بۆ دۆسیەچێکردن بە دژی خەڵک .
غوڵامعەلی خۆشڕوو ڕۆژی دووشەممە لە کۆبوونەوەی لیژنەی مافەوانی کۆگەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان ، بە پێی پرسی هەوڵەکان بۆ بنبڕ کردنی تیرۆریزم، بە نوێنەرایەتی لە بزووتنەوە بێ لایەنەکان لە نیویورک وتی : بزووتنەوەی بێ لایەنەکان، تیرۆریزم لە هەموو شکڵ و شێوازێک ئیدانە دەکات و ئەوەش بە بنپێکەری یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەزانێ.
نوێنەری ئێران لەڕێکخراوی نەتەوەکان وتی : تیرۆریزم نابێ لەگەڵ مافی دیاریکرانی چارەنووسی خەڵک لەژێر داگیرکاری و بەرەنگار بوونەوەی داگیرکاری و ئیستعمار وەک یەک لێک بدرێتەوە و هەڵس و کەوتی توندوتیژانە و بێ بەزەییانە لەگەڵ خەڵکی داگیرکراو دەبێ وەک توندوتیژترین چەشنی تیرۆریزم، ئیدانە بکرێت .
غوڵامعەلی خۆشڕوو وتیشی : بزووتنەوەی بێ لایەنەکان هەرچەشنە هەڕەشەیە یان زوڵم و زۆرێک بە دژی ئەندامانی ئەم بزووتنەوەیە بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم و لەوان هەوڵی یەک لایەنە خوازی ب ۆ ناساندنی ئەم وڵاتانە وەک دەوڵەتانی لایەنگری تیرۆریزم ئیدانە د ەکات .
خۆشڕوو وتی : بزووتنەوەی بێ لایەنەکان لە هەموو دەوڵەتانی دەوێ لە هەرچەشنە هەوڵێکی تیرۆؤیستی و هەرچەشنە یارمەتییەکی سیاسی، ماڵی ، مەعنەوی بە تیرۆریزم خۆیان ببوێرن و مۆڵەت نەدەن کە ئەو کەسانەی کە دەست دەدەنە هەڵمەتی تیرۆؤیستی لە ڕەوشی پەناخوازان کەڵکی ناڕەوا وەرگرن.