خەتیبی نوێژی هەینیی تاران: بەڕێوەبردنی گشتپرسی لە ناچەی کوردستانی ئێراق خەیانەت بوو
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311243-خەتیبی_نوێژی_هەینیی_تاران_بەڕێوەبردنی_گشتپرسی_لە_ناچەی_کوردستانی_ئێراق_خەیانەت_بوو
بەرنوێژی کاتیی تاران وتی: بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە بێ ئاوڕدانەوە لە مۆچیارییەکانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و وڵاتانی ناوچە، بە بەڕێوە بردنی گشتپرسی بۆ جیا بوونەوە لە ئێراق، خەیانەتیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 10:28 Asia/Tehran
  • خەتیبی نوێژی هەینیی تاران: بەڕێوەبردنی گشتپرسی لە ناچەی کوردستانی ئێراق خەیانەت بوو

بەرنوێژی کاتیی تاران وتی: بەرپرسانی ناوچەی کوردستانی ئێراق بە بێ ئاوڕدانەوە لە مۆچیارییەکانی دەوڵەتی ناوەندیی ئێراق و وڵاتانی ناوچە، بە بەڕێوە بردنی گشتپرسی بۆ جیا بوونەوە لە ئێراق، خەیانەتیان کرد.

"ئایەتووڵڵا ئەحمەد خاتەمی" لە خوتبەکانی ئەم هەفتەی نوێژی هەینیی تاراندا بە ئاماژە بەوەی کە  هیچ وڵاتێک لە جیهاندا شەرعییەتی دانەناوە بۆ گشتپرسییەکەی هەرێمی کوردستانی ئێراق، ڕاشکاوانە ڕایگەیاند: هاوکاری و هاوپەیمانەتیی ئێران، ئێراق و تورکیا ڕێکارێکی گرینگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی لێبڕاوانە و کاریگەری پیلان و فیتنەی گشتپرسیەکەی ناوچەی کوردستانی ئێراق.

بەرنوێژی کاتیی تاران لە درێژەدا بە ئیدانە کردنی پەلاماری تیرۆریستی و کوژرانی خەڵکی شاری لاس وێگاسی ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئێران کوشتنی خەڵکی بێ تاوان لە هەر جێگایەکی جیهان بێ شەرمەزار دەکات، بەڵام بڕوامان وایە کە ئەمریکا و ڕۆژاوا دەبێ هەڵس و کەوتی دووفاقییان بەرامبەر بە کوژرانی خەڵکی بێ تاوانی جیهان لەوان لە یەمەندا.

خەتیبی نوێژی هەینیی تاران هەروەها بە ئاماژە بە بنپێ کرانی ناوەڕۆک و دەقی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران  و وڵاتانی ئەندامی گرووپی پێنج کۆ یەک لە لایەن ئەمریکاوە، پێی داگرت: بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش ڕێککەوتنێک نییە کە بە هیچ لەونێ سەر لە نوێ دانوستانی لە سەر بکرێتەوە و خەڵک و بەرپرسانی ئێران ئێستایش هەر متمانەیان بە ئەمریکا نییە.

"ئایەتووڵڵا ئەحمەد خاتەمی" لە کۆتاییدا بە ئاماژە بە دەسپێبوونی هەفتەی هێزی ئینتیزامی لە ئێراندا وتی: هێزی ئینتیزامی جێی شانازی و سەربەرزییە بۆ ئێرانی ئیسلامی، لەبەر ئەوەی کە بەردەوام لە بەرەی پێشەوەی دابین کردنی ئاسایشی وڵات و خەباتی دژ بە ئاڵۆزی، مادەی هۆشبەر و قاچاخی کەل و پەلدایە.