ئەمریکییەکان لە بارەی پرسی ناڤۆکییەوە لاساری دەکەن
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i311245-ئەمریکییەکان_لە_بارەی_پرسی_ناڤۆکییەوە_لاساری_دەکەن
سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان سەرباری هەرەس هێنان لە کردارەکانی دوژمنکارانەیان دژی گەلی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هێشتاش هەر خەریکی ڕقەبەرایەتین و لە بارەی پرسی ناڤۆکییەوە لاساری دەکەن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 06, 2017 12:26 Asia/Tehran
  • ئەمریکییەکان لە بارەی پرسی ناڤۆکییەوە لاساری دەکەن

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند: ئەمریکییەکان سەرباری هەرەس هێنان لە کردارەکانی دوژمنکارانەیان دژی گەلی ئێران دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی، هێشتاش هەر خەریکی ڕقەبەرایەتین و لە بارەی پرسی ناڤۆکییەوە لاساری دەکەن.

ڕێککەتنی ناڤۆکیی ئێران و تاقمی پێنج کۆ یەک بریتی لە وڵاتانی (ڕووسیا، چین، بەریتانیا، فەرانسا، ئەمریکا و ئەڵمان) لە ژانڤییەی ٢٠١٦ـەوە چووەتە واری جێبەجێ کرانەوە ، بەڵام دەوڵەتی ئەمریکا وەکوو یەکێک لە ئەندامانی گرووپی پێنج کۆ یەک بەردەوام لە سەر ڕێگای جێبەجێ کرانی ئەو ڕێککەوتنەدا تەگەرە دەنێتەوە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بەردەوام بە پێچەوانەی هەڵوێستی لایەنەکانی دیکەی هەنگاوی هاوبەش، ڕێککەوتنی ناڤۆکیی وەک ڕێککەوتنێکی ترسناک وەسفکردووەو داوای تێکدانی دەکات، کەچی دنیا نەیاری ئەو هەنگاوە دوژمنکارانەیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی هەینی لە شارستانی مەرڤ دەشتی سەربە پارێزگای فارس لە باشووری ئێران پێی لە سەر ئەوە داگرت کە، خۆڕاگری و ورەی خەباتکارانە لە نێو گەلی مەزنی ئێران بووەتە هۆی بەرپەرچ درانەوەی شاڵاوی دوژمنان.

عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران، وتیشی: سەرباری ڕەوشتی تێکچڕژاوی ناوچەکە، کەس ناوێرێ دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران قسە بکات.